بەرنامەيەک بۆ تازەکردنەوەی وێنە کۆن و خراپبووەکان

کۆمپانيای گوگڵی ئەمريکی، بەرنامەيەکی ناوازەو گرنگی پێشکەشی بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی کرد کە بۆ هەردوو سيستمە زۆر بەکارهێنەراوەکانی مۆبايلە زيرەکەکان بەردەستە.

بێگومان ئەو کەسانەی تەمەنيان لە سەرو ٣٠ ساڵە کۆمەڵێک وێنەو ئەلبوميان هەيە کە لە رابردوودا و لە سەردەمانێک تەکنەلۆژيا پێشنەکەوتووە گرتوويانە و لەلای خۆيان پاراستوويانە، هەربۆيە بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژيا و گۆڕينی سەردەمەکان وێنەکان بوونەتە يادگاری و هەريەکەيان گوزارشت لە شتێک دەکەن.

زۆرجار وێنەکان دووچاری کۆن بوون و خراپبوون دێن، هەربۆيە تاقيگەکان لە رێگەی ئامێرو بەرنامەوە وێنەکان نوێدەکەنەوەو بڕە پارەيەکیشی لە بەرانبەری ـدا وەردەگيرێت، هەرچەندە بەرنامە و رێگەی ديکە بۆ نوێکردنەوەی وێنەکان زۆرن بەڵام گوگڵ بە بەرنامەيەک کارئاسانييەکی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی کردووە کە بێبەرانبەريشە.

لۆگۆی بەرنامەکە (PhotoScan)


لە چەند رۆژی رابردوو گوگڵ بەرنامەيەکی بەناوی (PhotoScan) بەرهەمهێنا و خستييە بەردەست بەکارهێنەرانی بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس، کارەکەشی تازەکردنەوەی وێنەکانە، پاش ئەوەی لە رێگەی کامێرای مۆبايلەکەوە وێنەی ئەو وێنەيەت گرت کە دەتەوێت تازەی بکەيتەوە، دەيخەيتە ناو بەرنامەکە و لە رێگەی چەند تەکنيکێک و فلتەرەوە کارەکە بەشێويەکی ئاسان ئەنجام دەدات و وێنەکە نوێ دەبێتەوە.

ئەم بەرنامەيەش ئێستا کارايە بۆ داگرتن، بەڵام بۆ وڵاتی عيراق لە پلەی ستۆر بەردەست نييە و دەبێت لە رێگەی گەڕانی گوگڵەوە لە وێبگەڕەکان دابگيرێت، بەڵام بۆ ئای ئۆ ئێس لە ئاپ ستۆر بەردەستە.

ريکلامی بەرنامەکە (PhotoScan)


خەندان - سەربەست نەجمەدين

You may also like...