چۆنیەتی دۆزینەوە و وەستاندنی ئەو کەسانەی کە WiFi وایفایەکەت بەکاردەهێنن


دونیای ئەنتەرنێت و تۆڕەکان هەرچەن بەهێز و پارێزراو بێت ئەوا ئەوەندەش خاڵی لاوز و کەلێنی سیکیوریتی تێدا بەدی دەکرێت، تەکنۆلۆژیای نوێ لە ڕایەڵە و تۆڕەکان توانایەکی باشی بەخشیوە بۆ گەیاندنی داتاو زانیاریەکەن تا ئاستێکی زۆر باش و سەرکەوتوو بۆ نمونە ئەو تۆڕانەی کە لە ڕێگەی دابەزندن و ڕێکخستنی سیستەمێکی WiFi ەوە وەگەڕ دەخرێن. زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌ی ئێسته‌ خاوه‌نی ئینته‌رنێتن و له‌ رێی سیستەمە راوته‌ره‌یەکانەوە هێڵی ئینته‌رنێته‌كانیان كردووه‌

به‌ وای فای تا هه‌ر ئامێرێكی هه‌یانه‌ به‌بێ وایه‌ر له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت په‌یوه‌ستی بكه‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی وای فای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی تریش گه‌ر شاره‌زا بن ده‌توانن پاسۆرده‌كه‌ وه‌ربگرن و ئینته‌رنێتی تۆ به‌كار بێنن. بۆ زانینی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر هێلی ئینته‌رنێتی تۆ كار ده‌كه‌ن و پاسۆردی وای فای تۆیان زانیوه‌، به‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ ئاسانی بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت، دوای دابه‌زاندنی له‌ لینكی خواره‌وه‌ و دانانی

له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانتان، به‌رنامه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ و كلیك له‌سه‌ر فه‌رمانی "Scan" بكه‌ن و ئه‌و خۆی ده‌گه‌ڕێت و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌تان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ وای فای تۆ به‌كاردێنن بەبێ ئاگای و هۆشیاری تۆ. بۆ بەدەسهێنان و دابەزاندنی پرگرامی ناوبراو بۆ سیستەمی ویندۆز لە ماڵپەڕی فەرمیەوە تکایە کرتە لەسەر ئەم لینکە داگرە.. بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر لەسەر شێوازی بەکارهێنانی بەرنامەکە تکایە تەماشای فایلە ڤیدۆیەکەی خوارەوە بکە ..


تێبینی / بۆ وەستادنی هەر کەسێک کە وایفایەکەت بەکار دەهێنێت کلیک بکە لەسەر دوگمەی " Remove " وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا ڕون کراوەتەوە..


 کاروان ئایتی

You may also like...