لەڕێگەی سیستەمی 5G دەتوانیت ١٥ گیگابایت داونلۆد بکەی لە هەر چرکەیەک دا


تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەگەشەسەندندایە بۆ خێرای گواستنەوەی فایل و داتا و زانیاریەکان، کۆمپانیاکانی بەرەوپێشبردنی خێرای هێڵەکانی ئینتەرنێت لەوپەڕی هەوڵدان خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم 5G وەبەربهێنن تا کۆتای ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠ ، هەردوو کۆمپانیای وەبەرهێنی تەکنۆلۆژیای نەوەی نوێی پەیوەندیەکان "کۆمپانیای ئیریکسۆن لەگەل کۆمپانیا تیلیا " قۆناغی ئەزمونی و تاقی کردنەوەیان تێپەراند لە داهێنانی نەوەی پێنجەم و تەکنۆلۆژیایی پەیوەندی کردن.

نوێترین نەوەی پەیوەندی کردن ئێستا بریتیە لە 4G LTE , بەپێی ڕاگەیاندنی هەوڵەکانی هەردوو کۆمپانیای ناوبراو نەوەی پێنجەم 5G تا کۆتای ساڵانی ٢٠٢٠ بە تەواوی دەکەوێتە بواری فرۆشتن و جێبەجێ کردنەوە. ئەوەی شایەنی باسکردنی زانستیە خێرایی 5G نەوەی پێنجەم ٤٠ جار لە 4G زیاترە. بۆ هەر بەشداربوێک دەتونێت بڕی ١٥ گێگابت لە یەک چرکە داونلۆد بکات و بنێرێت بەشێوەیەکی زۆر ئاسان و دروست ..

کاروان ئایتی

You may also like...