خزمەتگوزارییەکی گرنگ بۆ ڤایبەر زیاد دەکرێت

 


پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، چەندین خزمەتگوزاریی گرنگ و سوودبەخشی تێدایە، ئێستاش خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ ئەو پڕۆگرامە زیاد کراوە.

ماوەیەکە کۆمپانیای ڤایبەر، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەی بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کردووە، لەم ڤێرژنە نوێیەشدا گۆڕانکارییەک لە گرووپ چاتی ڤایبەردا کراوە و خزمەتگوزارییەکی گرنگی بۆ زیاد کراوە.

لەمەوپاش بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی ڤایبەر، دەتوانن زیاتر لە 250 کەس بخەنە نێو گرووپ چاتێکی ڤایبەر، بەم شێوەیەش وەک ژوور (Room)ی چاتی لێ دێت و ھەموو ئەندامانی نێو گرووپەکە، دەتوانن بەیەکەوە چات بکەن و وێنە و ڤیدیۆ، بۆ یەکدی بنێرن.

ئەم خزمەتگوزارییەی ڤایبەر، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە، بۆ بەدەستھێنانیشی، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە.

پڕۆگرامی ڤایبەر، لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دەژمێردرێت.

You may also like...