موعجيزه‌يه‌كی يه‌كجار يه‌كجار مه‌زن…له‌يه‌ك وشه‌دا
چه‌ندين به‌ڵگه‌ی تری ڕاستي و نوێ، زانايان ده‌رباره‌ی دوكه‌ڵی گه‌ردوونی بۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ن ،كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی ودروستی قورئانی پيرۆز،هه‌روه‌ها ئه‌و وشه‌يه‌ی كه قورئان بۆده‌ربڕينی سه‌ره‌تای دروست بوونی گه‌ردوونی به‌كاری هێناوه ده‌ربڕينێكه ١٠٠% ته‌واوه و ده‌بينين كه‌زانايان له‌هه‌مبه‌ری دا چۆكيان داداوه.
قورئانی پيرۆز باسی سه‌ره‌تای دروست بوونی گه‌ردوون ده‌كات و ده‌ڵێت دوكه‌ڵێك بوو خوای گه‌وره كردی به ئاسمان،كه‌چی بێ باوه‌ڕه‌كان ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌مه دوكه‌ڵ نه‌بوه‌و تۆز‌و خۆڵی نێوان ئه‌ستێره‌كانه.
له‌م لێكۆڵينه‌وه‌دا له‌يه‌ك وشه‌ی قورئانی پيرۆزدا موعجيزه‌يه‌كی زۆر گه‌وره‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ،ئه‌ويش بريتی يه له وشه‌ی (دخان) واتا دوكه‌ڵ،ئه‌م وشه‌يه‌ی له‌قورئان داهاتوه له‌كاتی باسكردنی سه‌رتای دروستكردنی بونه‌وه‌ر،سه‌ره‌ڕای ڕوونی مانای ئه‌م وشه‌يه به‌ڵام هێشتا ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و خوێندكاره كه‌م عه‌قڵه‌كانيان ،گومان دروست ده‌كه‌ن ،ئه‌وان ده‌ڵێن كه‌گوايه زانايان ناويان نه‌ناوه دوكه‌ڵ، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌وره تيره‌به‌ربڵاوه‌كه‌ی نێوان ئه‌ستێره‌كانه‌و پێی ده‌ڵێن(تۆز‌و خۆڵ)،به‌ڵام قورئانی پيرۆز ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕاستي وشه‌كان و ده‌ربڕينه‌كانی ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا_د.خ_فه‌رمويه‌تی(ولا تنقضي عجائبه) ،ئه‌وه‌ی ئێستا له‌م باسه‌دا ده‌يخوێنينه‌وه بينينێكی ڕاسته‌قينه‌ی ئه‌م وێنانه‌يه كه به‌هۆی تيلسكۆبی تايبه‌ت به‌م بواره‌وه گيراون ،كه‌وا ڕاسته‌خۆ ڕاستی ده‌ربڕينی قورئانی پيرۆز پيشان ده‌ده‌ن.
[]
ئه‌مه‌وێنه‌ی ئه‌م دوكه‌ڵه‌يه كه‌زانايان بۆی چونه‌و پێان وتوه تۆز‌و غوباری گه‌ردوونی.
ئه‌م پارچه هه‌وره به بليۆنان كيلۆمه‌تر لێمانه‌وه دووره.
به‌ڵام ئايا چ شتێكی نوێ ده‌ركه‌وتوه؟؟!!.
ئايا وشه‌ی (غبارالكون)له‌ڕوور زانسته‌وه ڕاستره يان (دخان الكون)؟؟!!.
بۆچی قورئانی پيرۆز له‌جياتی(دخان) وشه‌ی (غبار)به‌كارنه‌هێنا؟؟!!.
خوای گه‌وره كه‌باسی سه‌ره‌تای دروست بوونی بونه‌وه‌ر ده‌كات ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئاسمانه‌كان به‌ر له دروست بوونيان دوكه‌ڵ بوونه و خوای گه‌وره ئه‌م دوكه‌ڵه‌ی له‌يه‌كتر جياوازكردۆته‌وه له‌حه‌وت قات دا ئاسمانه‌كانی دروست كردوون،له‌م ئايته‌دا خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێ( ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ، فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ) فصلت: 11-12
واتا:
( ئينجا ويستى ئاسمان ريَك بخات و دروستى بكات له‌كاتيَكدا كه دوكه‌لَ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وى فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملكه‌چ بن، به‌خؤشى خؤتان يان به‌زؤر بتانخه‌مه ژيَر ده‌سه‌لآتى خؤمه‌وه؟! هه‌ردوولا خيَرا وتيان: ملكه‌چى تؤين و چؤن ده‌فه‌رمويت وا ده‌كه‌ين، (بيَگومان كاريَكى ئاسانه بؤ خواى به‌ده‌سه‌لآت، زه‌وى و ئاسمان بيَنيَته قسه، چونكه ئاده‌ميزاد جؤره‌ها ئاميَرى هيَناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و ليَويشيان نيه، له ماوه‌ى دوو رؤژدا (له‌و رؤژانه‌ى كه هه‌ر خؤى ماوه‌يان ده‌زانيَت) ئاسمانى كرده حه‌وت چين و فه‌رمانى بؤ هه‌ر چينيَكيش ده‌ركرد، ئينجا ده‌فه‌رمويَت: ئاسمانى دنياشمان رازانده‌وه به ئه‌ستيَره‌وكردمانه چراخان و كردمانه هؤى پاراستن، (له شه‌رِى شه‌يتانه‌كان)، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووى به ويست و فه‌رمانى زاتيَكه كه بالآده‌ست و زانايه.
ئه‌مه ئه‌م ده‌قه قورئانيه بوو كه موعجيزه‌يه‌كی يه‌كجارمه‌زنی له‌خۆ گرتوه كه به‌م دواييانه نه‌بێت ئاشكرا نه‌ببوو.
كاتێك زانايان سه‌يری ئاسمانه‌كايان ده‌كرد ده‌يانبينی كه‌وا ته‌ژيه له تۆز‌و خۆڵ،وه‌هه‌ركاتێك هه‌ورێكيان له‌ئاسمانه‌كان ده‌ديت،ئه‌وا ده‌يانوت ئه‌م هه‌وره يان ئه‌م تۆزه له ورديله‌كانی تۆزی گه‌ردوونيه ،به‌ڵام كاتێك بيركردنه‌وه‌يان پێشكه‌وت،بيريان له‌وه كرده‌وه كه‌هه‌ندێك له‌م تۆزه گه‌ردوونيه بێنن بۆ زه‌وی و شيكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن،به‌ڵام ئايا كه‌ئه‌م شيكردنه‌وه‌يان له‌سه‌ر كرد ئه‌نجامه‌كه‌ی چی بوو؟
[]
ئه‌م فڕۆكه‌يه به‌ته‌واوی ئاماده‌يی و پێويستيه‌كانی ئاماده‌كرا بۆ ڕه‌وانه كردنی بۆناو بۆشاييه‌كانی ئاسمان و هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێك له نه‌يزه‌ك وتۆزی گه‌ردوونی بچوك و دواتريش ليكۆڵينه‌وه كردن له‌سه‌ری له‌لايه‌ن ده‌زگای ناساوه،
چه‌ند زانايه‌ك له‌كاتی شيكردنه‌وه‌ی تۆزه گه‌ردونيه‌كان.
[]
سه‌ير بكه‌ن به‌ڕێزان يه‌كێك له‌زاناكانی سه‌رپه‌رشتياری شيكردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆزه گه‌ردونيه چي ده‌ڵێت
(ئه‌م به‌شه بچۆكۆڵانه‌ی كه‌ناومان لێنابوو(تۆزی گه‌ردوون)ی هه‌رگيزاوهه‌رگيز ناشێت (تۆز) بێت و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ر‌بڕينێكی ته‌واويان بۆ بكه‌ي‌ن ده‌بێ بڵێين كه‌وا باش‌ترين وشه كه‌به‌كاری ببه‌ين وشه‌ی(دوكه‌ڵ)ه كه‌به ئينگليزی پێی ده‌وترێ (Smoke).
[CENTER][/]
ئه‌مه وێنه‌ی هه‌وره دوكه‌ڵێكی تيره كه زانايان ئاشكرايان كردوه كه‌وا هه‌وره دوكه‌ڵاويه‌كان زۆر تيرو تاريكن،به‌ڵام هه‌ندێك ئه‌ستێره‌ی لێوه نزيكن كه‌وه‌كو چرايه‌ك ڕێگا ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه ،ئه‌مه‌ش ڕێخۆشكه‌رێكه كه‌وا خوای گه‌وره بۆزاناكانی داناوه تاوه‌كو ئه‌م دوكه‌ڵه ئاسمانيه ببينين و له ڕاستی قورئانی پيرۆز دڵنابين وله‌واتاوموعجيزه‌كانی زياتر تێ بگه‌ن ،خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ)) الأعراف: 54.
واتا:
ئه‌ستێَره‌كان (هه‌ر هه‌موويان) به فه‌رمانى خوا كه‌وتوونه‌ته گه‌رِو له فه‌رمانى ده‌رناچن.
[][/]
[CENTER]ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌م تاقيگه‌يه‌يه كه كاری تاقيكردنه‌وه‌ی تۆزی گه‌ردوونی ئه‌نجام داوهThe cosmic dust laboratory at the Johnson Space Center له‌ناو زانكۆی واشنتۆن دايانناوه،ئه‌مه‌ش يه‌كه‌مين تاقيگه‌يه له‌جيهان دا كه‌به‌بێ تلسكۆب كاری تاقيكردنه‌وه‌ی گه‌ردوونی بكات.
زانايان ده‌ڵێن ئه‌و ته‌قينه‌وه مه‌زنانه‌ی ئه‌ستێره‌كان كه دوكه‌ڵێكی زۆری به‌دواوه‌يه ، چاره‌سه‌رێكی ته‌واومان ده‌داتێ له‌نهێنيه‌كانی گه‌ردوون ،ئه‌ويش بريتي يه له هه‌بوونی دوكه‌ڵێكی مه‌زن له سه‌ره‌تای دروست بوونی بونه‌وه‌ردا.
كه‌واته زانايان ئه‌مه دوپات ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا بوونه‌وه‌ر له‌سه‌رتادا ته‌ژی بوه له دوكه‌ڵ،ئايا ئه‌مه هه‌مان ئه‌وم ده‌ربڕينه نيه كه قورئانی پيرۆز به‌ر له‌زياتر له ١٤٠٠ساڵ باسی كردوه؟؟؟؟!!.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ( ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ ) فصلت 11
واتا:
ئينجا ويستى ئاسمان ريَك بخات و دروستى بكات له‌كاتيَكدا كه دوكه‌لَ بوو.
كه‌واته خۆشه‌ويستان ئێستا بۆمان ڕۆن بوه‌وه كاتێ ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان ده‌يانه‌ويست له‌ڕێگای وشه‌ی (دخان)كه قورئان به‌كاری هێناوه ڕه‌خنه له قورئان بگرن،ئه‌وان ده‌يانوت ده‌بێ بگوترێ تۆزی گه‌ردوونی نه‌وه‌ك دوكه‌ڵ ،به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه بوه‌وه، دوای تاقيكرنه‌وه‌كان ،ئه‌وان هاتنه سه‌ر ڕای قورئان وتيان به‌ڵێ ئه‌مه دوكه‌ڵه نه‌وه‌ك تۆز.
ئێستا دوای پوچه‌ڵ بونه‌وه‌ی هه‌وڵه نه‌گريسه‌كانيان باچه‌ندوێنه‌يه‌كی ڕاسته‌قينه‌ی گه‌ردوون ببينين كه‌به‌ئاشكرا دوكه‌ڵ ده‌ركه‌وتوه.
ئه‌مه وێنه‌يه‌كی ڕوونه دوكه‌ڵی گه‌ردوونی تيايدا ده‌ركه‌وتوه.
ئه‌مه‌ش وێنه‌يه‌كی تره كه‌به نيشانگه‌ری (هابل) له‌ڕێگای تلسكۆبه‌وه گيراوه،به‌هه‌مان شێوه دوكه‌ڵه‌كه به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
ئه‌مه وێنه‌ی ته‌قينه‌وه‌يه‌كی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌مانه ،ئه‌م ته‌قينه‌وه ئه‌ندازه‌يه‌كی زۆر مه‌زنی دوكه‌ڵ ده‌نێته‌وه ،ئه‌م وێنه‌يه به‌هۆی تيشكی ژێر سووری گيراوه ،چونكه ئه‌م دوكه‌ڵه به‌هۆی دووريه‌وه به‌چاوی ئاسایی نابينرێت.
[/]
كه‌واته خۆشه‌ويستانم :
ده‌زگای ناسا‌و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان وشه‌ی (تۆز)يان بۆئه‌م ديارده‌يه ده‌ربڕيوه،قورئانی پيرۆزيش به وشه‌ی (دوكه‌ڵ) ده‌ریبڕيوه ،ئايا كامه‌يان ڕاسته؟؟؟!!.
بێ گومان ئه‌وه‌ی قورئان ڕاسته‌كه‌يه چونكه ده‌زگای ناسا‌و هه‌م ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كانيش له بۆچونه‌كه‌يان پاشگه‌زبوونه‌وه‌و وتيان ( به‌ڵێ ئه‌مه نابێ _تۆز_ بێت به‌ڵكو ده‌بێ پێی بگوترێ _دوكه‌ڵی گه‌ردووی_)
هه‌زارجار سبحان الله ئايا موعجيزه و ڕاستی قورئان له‌مه زياتر چی؟؟؟؟!!!.
وه‌رگێڕنی به‌ده‌ستكاری له‌عه‌ره‌بيه‌وه((((((( عبد المجيد هه‌ريری ))))))))
س_ مجلة الابتسامة الالكترونية.
_________________________________