مێژووی دێرینی کوردستان
نوسینی:فۆئاد محه‌ممه‌دی…
پێشه‌كی: هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كۆنه‌ستێكی هه‌یه كه له‌به‌سه‌رهاته مێژووییه هاوبه‌شه‌كان پێك دێت، بۆ نموونه ئه‌رمنیه‌كان شارنشینی‌و بازرگانی‌و ئه‌نگلوساكسۆنه‌كان زیره‌كی‌و له‌سه‌رخۆبوون و كۆنه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش، رێبه‌ری‌و ئیراده‌ی خه‌باتكارانه‌یه. ئه‌مه‌ش راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه له‌سه‌رده‌می كۆنه‌وه تاكو ئێستا سه‌لمێندراوه. به‌ڵگه‌ی ئه‌م یاسایه‌ش مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌كوو میراتداری نه‌ته‌وه هه‌ره كۆنه‌كانی چیاكانی زاگرۆسه، كه به پێچه‌وانه‌ی سومێرییه‌كان‌و عیلامیی‌و ئاشوورییه‌كان‌و زۆر تیره‌ی تر ، سه‌ره‌ڕای گوشار‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی زلهێزه‌كانی ناوچه‌ش تاكوو ئێستا ماوه‌ته‌وه‌و نه‌فه‌وتاوه.
ئه‌شكه‌وته‌كان‌و یه‌كه‌مین سه‌ره‌تا:
ئه‌شكه‌وته‌كان، پێگه‌و مه‌نزڵگه‌ی یه‌كه‌مین مرۆڤ بوون له‌سه‌ر رووی زه‌وی. كوردستانیش وڵاتێكی شاخاویی‌و پێگه‌ی سه‌دان‌و بگره هه‌زاران ئه‌شكه‌وت بووه. به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه دۆزینه‌وه‌كه‌ی ئه‌شكه‌وتی «شانیدار»ه له‌چیای برادۆستی ورمێ‌و ئه‌شه‌وتی «هه‌زار مێرد»ه له‌باشووری شاری سلێمانی. به‌پێی به‌ڵگه شوێنه‌وارییه‌كان، ئه‌شكه‌وتی شانیده‌ر «پێنج» په‌یكه‌ره‌ی مرۆڤ له‌جۆری «نیاندێرتاڵ»ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه. ته‌مه‌نی ئه‌و پێنج په‌یكه‌ره‌ی مرۆڤیش بۆ نزیكه‌ی شه‌ست هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. دوای تێپه‌ڕبوونی نزیك به په‌نجاهه‌زار ساڵ پێش ئێستا، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گونده‌ش(شانیدار یان شانه‌یه‌ره) وه‌ك یه‌كه‌مین گوندی سه‌ره‌تایی له‌كودستانی كۆندا، به‌ڵگه‌ی گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌خێزانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵ بووه. ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه كه دواتر فه‌رمانڕه‌وایانی مانایی، سۆباری، میتانی‌و هتد وه‌كوو حكومه‌ته هه‌ره كۆنه‌كانی زاگرۆس له‌وێ سه‌ریان هه‌ڵداوه یان فه‌رمانڕه‌واییان كردووه.
بنچینه‌ی ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی كورد:
ئه‌مین زه‌كی به‌گ له كتێبه مێژووییه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا تیره‌گه‌لی «گوتی، لۆللۆ، كاسی، سۆباری» داناوه به «پۆلی یه‌كه‌مینی مه‌نزوومه‌ی زاگرۆس». بێگومان ئه‌م مێژوونووسه له‌دوای وردبوونه‌وه‌یه‌كی زانایانه، ئه‌م ته‌عبیره‌ی به‌كارهێناوه، كه‌واته له‌و ناوانه‌دا هه‌رچی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو بێت پێویسته بخرێته ئه‌م ریزه‌وه وه‌كوو «عیلام»و «سومێر»ییه‌كان. ره‌گه‌زی ئه‌مانه هێشتا ساغ نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام بڕیاری زاناكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه له‌ڕه‌گه‌زی سپین، چونكه قه‌ڵافه‌ت له‌وان ده‌چن‌و تێكڕای ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه ژیاون، ته‌نانه‌ت وڵاتی عیلام له‌گه‌ڵ دیاری «كاسی، گوتی، لۆللۆ» كانا به له‌شوێن دا له‌پاڵ یه‌كدا بوون، به‌م پێیه ده‌بێت گشتیان یه‌ك «مه‌به‌ست» بن.
ئێستا به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆڕهه‌ڵات ناسه‌كان سه‌لمێندراوه كه ره‌گه‌زی كورد پێكهاتووه له‌تیره‌گه‌لی «گووتی، لۆللۆ، كاسی، نایری، میتانی، سۆباری، مانایی، هیتی، ئۆڕالتوو» كه له‌ڕۆژگارانی كۆندا له‌هه‌رێمی زاگرۆس یان كوردستان نیشته‌جێ بوون‌و له‌گه‌ڵ تیره‌ی هێند‌و ئوروپاییه‌كاندا له‌یه‌ك ره‌گه‌زن. به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان، گووتی‌و لۆللۆییه‌كان له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین‌دا، وڵاتی سومێر‌و ئه‌كه‌یان گرتووه‌و حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆیان پێكهێناوه. پاش ئه‌وه كوێستانه‌كانی زاگرۆس‌و وڵاتانی ئاشوور‌و بابۆل‌و سومێر تا باكووری سوریه‌یان گرت‌و ئیمپراتورییه‌كی گه‌وره‌یان پێكهێنا كه بۆ ماوه‌ی 125ساڵ فه‌رمانڕه‌وایان كرد.
له‌باره‌ی وشه‌ی كوردیش، رای جیاواز هه‌یه. له‌هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زایین «تیگلات پیلسری¬» یه‌كه‌می ئاشووری «1115_1100 پ.ز» له‌شاخه‌كانی ئازوو (بۆتانی ئه‌مڕۆ) له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك به‌نێوی «كورتی» به‌شه‌ڕ هاتووه‌و به‌سه‌ختی تێك شكاوه، له‌نووسراوه‌كانی «ئیسترابۆن» وا تێده‌گه‌ین كه ماوه‌یه‌ك بۆ كێوه‌كانی نێوان دیاربه‌كر (ئامێد) مۆش‌و وشه‌ی «كردوا» به كار ده‌ڕۆیشت‌و یونانییه‌كان ئه‌م وڵاته‌یان «كارۆ» ناوزه‌د كردبوو و له‌زمانی ئاشووری به دوو وشه‌ی «كاردۆ_كارادۆ» ده‌گه‌ین كه یه‌كه‌مینیان به واتای به‌هێز‌و پاڵه‌وان‌و دووهه‌می به واتای هێزه كه نیشانده‌ری كورد‌و وڵاتانی كوردستانه، هه‌روه‌هات وشه‌ی گۆرد (گرد) له‌فارسیدا به واتای پاڵه‌وانه.
نه‌ته‌وه‌ی كورد له بنه‌ڕه‌تدا به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌گه‌زی هێند‌وئوروپایی‌و پێشینه‌ی مێژووییه‌كه‌ی ده‌گاته 3هه‌زار ساڵ پێش زایین، دیاره كه كورده‌كان چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش ئه‌وه‌ش بوون‌و هێدی هێدی پێش كه‌وتوون‌و له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ئاشوور و ئه‌كه‌د و بابل به‌هێز بوون‌و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌شه‌ڕ هاتوون‌و ته‌نانه‌ت وڵاتی ئه‌وانیان گرتووه.
كورته‌یه‌ك له مێژووی كوردستان:
كورده‌كان به‌پێی به‌ردنووسه‌كان‌و له‌وحه‌كانی ئاشووری‌و به‌ڵگه ره‌سه‌نه مێژووییه‌كان، له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین له‌وڵاتی كوردستان نیشته جێ بوون، له‌یه‌كێك له له‌وحه‌كان كه 4 هه‌زار‌و سێسه‌د ساڵ پێش ئێستا نووسراوه له‌گه‌ڵ نێوی كورد رووبه‌ڕوو ده‌بین، ئه‌وه‌ش كه‌تیبه‌ی «سۆڵگی» ( 2275_2226 پ.ز) پاشای ئوورا و هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا دوو به‌ردنووسی سومێری دۆزراونه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2 هه‌زار ساڵ پێش زایین. له‌وانه‌دا ناوچه‌یه‌ك به نێوی «كارادا» ناوبراوه «تورۆدان جین» له‌م بڕوایه‌دایه كه مه‌به‌ست باكووری كوردستانی ئێستایه، له‌و ناوچه‌یه‌دا سێ شار به ناوه‌كانی «ساریسا_ ساتاڵكا_پیناكا» بوونی هه‌بووه كه ئێستا شوێنیان نادیاره.
«مینۆرێسكی» ده‌ڵێت: ده‌بێت له‌ناو پاختووه‌كانی (بۆتان)دا بۆ نیاكانی كۆنی كورده‌كان بگه‌ڕێین‌و به وته‌ی «هێرۆدۆت» بۆتانیان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه‌كاندا، سێزده‌هه‌مین ساتراپ نشینی ئێرانیان پێك هێنا‌و گومانێك له‌وه دانییه كه كورده‌كان له‌شاخه‌كانی كوردستان سه‌قامگیر بوون‌و خه‌ڵكانی كوێستانی زاگرۆس به‌پێی كه‌تیبه‌كان‌و له‌وحه‌كانی بابلی‌و ئاشووری‌و عیلامی، پێك هاتووه له‌تیره‌گه‌لی «گووتی_لۆللۆ كاسی_ مانایی_نایری_ سومێری_ ئۆڕالتوو_كادرۆخی» كه له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین ئه‌م تیره‌گه‌له یه‌كیان گرت‌و ده‌وڵه‌تی «مادیان» پێكهێناوه.
دكتۆر «كنتۆ» لێكۆله‌ری فه‌رانسی ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر قبوڵ بكه‌ین كه ماده‌كان له‌ئاخر‌و ئۆخری هه‌زاره‌ی دووهه‌می پێش زایین هاتوون بۆ زاگرۆس ده‌بێت دان به‌وه دابنێن كه پێشتر له‌وه پێش ئه‌قوامی هه‌ر له‌و ره‌گه‌زه بۆ ئه‌م وڵاته كۆچیان كردووه، چونكه له‌زمانی قه‌ومه‌كانی»گووتی_ كاسی_ لۆللۆ_ میتانی_ نایری_ سۆباری»توخمی هێند‌وئوروپایی بوونی هه‌یه. «
كۆنترین ئاسه‌وارێك كه باسی له‌دانیشتوانی زاگرۆس كردووه، كه‌تیبه‌ی سارگۆنی یه‌كه‌م (2530_2475 پ.ز) پاشای به‌هێزی ئه‌كه‌دییه كه به‌سه‌ر باشووری مێزۆپێتامیا فه‌رمانڕه‌وایی كردووه. سارگۆن له‌ده‌ستپێكه‌وه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ویلایه‌تی «كازاڵۆ» له‌خۆرهه‌ڵاتی دیجله‌و پاش گرتنی ئه‌و شوێنه، ناوچه‌ی ده‌ریایی «به‌ده‌ر» سه‌رنجی راده‌كێشێت. كه‌وایه له‌یه‌كێك له گوزه‌ره‌كانی زاگرۆس‌و گرتنی ئه‌وێ، به نیشانه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ناوچه‌كانی ئیلام و لورستان و ناوچه‌ی ئه‌رده‌لاَن بووه. له ساڵنامه‌كانی سارگۆندا ناوچه‌كانی گوتی، لۆللۆ‌و ناوچه‌كانی دووزاب (زه‌بێ) ناوبراوه كه سارگۆن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕٍه‌وایی خۆیدا داگیری كردووه.
«هێنری فێلد» ده‌ڵێت: له‌ده‌ورانی پالئۆلێتیك واته له‌سه‌رده‌می به‌ردی كۆندا، له‌دۆڵه‌كانی باشووری ئێران تێپه‌ڕیوه‌و به‌ره‌و باكووری رۆژئاوادا كۆچی كردووه‌و له‌ته‌نگه‌كانی سلێمانییه‌و ره‌واندرزدا هاتۆته نێو كوردستان‌و رۆیشتوون به‌ره‌و لای باكوور‌و كه‌ره‌سه‌ی «سه‌گلێكی» ده‌سكرد كه هی مرۆڤی ده‌وره‌ی به‌رده له‌ئه‌شكه‌وته‌كانی سلێمانییدا دۆزراوه‌ته‌وه‌و ئه‌م شتانه له‌یه‌كچوونێكی زۆریان هه‌یه له ئه‌و شتانه‌ی كه له فه‌له‌ستین دۆزراونه‌ته‌وه‌و له‌م ناوچه جۆرێك «دانه‌وێڵه» كه زانایان «ئه‌مر»ی پێ ده‌ڵێن كه ئه‌سڵی گه‌نمه بۆ چاندن له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ره‌ند دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌خشی په‌ز‌و چوارپاگه‌لی شاخ درێژ له‌سوفاڵه دۆزراوه‌كانی كوێستانی زاگرۆس زۆره له‌م جۆره سوفاڵگه‌له كه له‌نه‌هاوه‌ند‌و كرماشانیش دۆزراوه‌ته‌وه.
له شانازییه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه نیشانه‌ی بوونی ئازادیی بیر‌و را‌و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی رای به‌ڕێوبه‌ران‌و پیاوماقوڵانی خه‌ڵكی بووه، ده‌توانرێت به دوو نموونه ئاماژه بكرێت: یه‌ك ئه‌وه‌یكه فه‌رمانڕه‌وایانی مانا لێژنه‌ی پیاوماقوڵانیان بووه‌و وڵات به‌پێی رای ئه‌وان ئیداره كراوه. گه‌وره‌گه‌لێك كه له‌م لێژنه‌یه‌دا ئه‌ندام بوون بریتین بوون له: پێشه‌وایان‌و سه‌رانی ناوچه‌و كه‌س‌و كاری فه‌رمانڕه‌واكان. ناسناوی فه‌رمانڕه‌وایانی مانا له‌به‌ڵگه‌كانی ئاشووردا «شاكنۆ» هاتووه كه هه‌ریه‌ك له‌سه‌رووی ئه‌یاله‌تێكه‌وه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون. هه‌روه‌ها به‌پێی به‌رده‌نووسه‌كانی ئاشووری، «ئیمتا» یه‌كه‌مین فه‌رمانڕه‌وای گۆتییه كه له‌ساڵی (2234پ.ز) له‌مێزۆپێتامیا (دووئاوان) فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد. ئه‌و بۆ سه‌ر شاری نیپور_ شاری پیرۆزی سومێرییه‌كان زاڵ بوو و خه‌ڵكی له‌كار‌وباری ئایینی خۆیان ئازاد هێشت.
كورده‌كان هه‌موو كاتێك له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی وڵاته‌كه‌یاندا شۆڕ‌شیان كردووه. ئه‌وان له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین‌دا به‌سه‌ر ناوچه‌كانی زاگرۆس‌دا زاڵ بوون‌و له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین ئیمپراتوری گه‌وره‌ی مادیان پێكهێنا‌و له‌ساڵی (612پ.ز) شاری نه‌ینه‌وا پێته‌ختی ئاشووریان گرت‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیان هێنایه ژێر حوكمی خۆیانه‌وه له‌ئاكامدا ده‌وڵه‌تی ماد له‌ساڵی (550پ.ز) به‌ده‌ستی كوروش هه‌خامه‌نشی له‌ناو چوو. پاش له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی ماد زۆرێك له‌كورده‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ شاخه‌كان‌و له‌وێ سه‌ربه‌خۆی خۆیان پاراست‌و به‌داب‌و نه‌ریتی خۆیان ژیانیان برده‌سه‌ر تاكو دواتر حكومه‌ت گه‌لێكیان پێكهێنا. له‌وانه ده‌وڵه‌تی ساسانییان دامه‌زراند، چونكه به وته‌ی مێژووناسان چه‌ن تیره‌یه‌ك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌مێژه‌وه نیشته‌جێی پارس بوون كه یه‌كێك له‌وان عێلی شوانكاره بوو كه له‌وڵاتی پارسدا ده‌ژیان‌و ساسان له‌قه‌ومی شوانكاره بوو. خێزانی ئه‌و له‌تیره‌ی كوردی بازه‌ره‌نگی بوو. «بابه‌ك» كوڕی ئه‌وان یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی خۆی به نێوی ئه‌ده‌شیر له دارابگرددا كرد به به‌ڕێوبه‌ری باڵای عه‌سكه‌ری ئه‌رگبه‌ز. ئه‌رده‌شیر له‌ساڵی 224ی زایینی بوو به شای ئێران، به‌م پێیه جه‌دی ئه‌رده‌شیر واته ساسان له‌عێلی شوانكاره‌و دایكی، كچی یه‌كێك له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌كانی كوردی بازه‌ره‌نگی بوو و به‌م حاڵه‌وه ده‌توانرێت ئه‌رده‌شیری بابه‌كان له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد به ئه‌ژمار بێت. روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م وته‌یه نامیلكه‌یه‌كه كه ئه‌رده‌وانی پێنجه‌م (216_224 ز) بۆ ئه‌رده‌شیری نووسیوه كه ده‌ڵێت: «هه‌ی كورد نژادی په‌روه‌رده بوو له‌خێوه‌ته‌كانی كوردان، كام كه‌س ئیزنی به تۆدا كه تاج له‌سه‌ر بنێی»؟
تیره‌و هۆزه هه‌ره كۆنه‌كانی كوردستان:
هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن تیره كۆنه‌كانی پێشوو كه “عیلام، كاسی، لۆللۆ، سۆباری‌و میتانی”یه‌كانن. ده‌سته‌ی یه‌كه‌مین كۆچه‌ران له دووهه‌زار ساڵ پێش زایین‌دا هاتوون، خوارو ژوور له‌زاگرۆسه‌كاندا گیرساونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ “سومێر”و “ئه‌كه‌د”ه‌كاندا هاوكات بوون‌و به‌شه‌ڕ‌و به‌ئاشتی كاتیان به‌سه‌ر بردووه. شه‌پۆلی دووهه‌م كه “ماد_مانایی_پارت_پارس_كاردۆخ_ئه‌فغان‌و هیند”ه‌كانن ، هه‌ردوولایان “ئاری”ن. ئه‌مانه‌ش له‌ناوچه‌ی به‌حری “خه‌زه‌ر”ه‌وه له سه‌ده‌ی ده‌یه‌می پێش زایینه‌وه هاتوون. ته‌نیا “ماد، پارس‌و كاردۆخ”ه‌كان بۆلای زاگرۆسه‌كان هاتوون‌و لای تیره كۆنه‌كان گیرساونه‌ته‌وه. ئه‌م تازه‌هاتوانه سه‌رئه‌نجام حاكم بوون به‌سه‌ر تیره كۆنه‌كاندا‌و له‌دواییدا تێكه‌ڵ‌و ئاوێته‌ی یه‌كتری بوون. جا “كۆرد”و “پارس”و “هیند”و “ئه‌فغان”ی ئێستا، له‌م ئاوێته‌بوونه دروست بووه. پاشان كه شه‌پۆلی دوایی هاتووه، شه‌ش تایفه كۆنه‌كه كه هێشتا ماوه‌و زۆر ئاشكرایه كه ئه‌م ئارییه تازانه تێكه‌ڵ كۆنه‌كان بوو.
زمانی ئێستای “هیند‌وئه‌فغان_پارس‌و كورد” له‌دوای تێكه‌ڵ بوون دورست بووه. نه‌ته‌وه كۆنه‌كان ده‌وری مێژوویی خۆیان به‌جێهێنا بوو كه شه‌پۆلی دووهه‌م هات. هه‌رچی “سومێر”یه‌كانه، له‌پێش مێژوودا چوونه‌ته “عێراق”و ره‌گه‌زیان هێشتا ساغ نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام پێویسته بزانرێت بناغه‌ی ئاوه‌دانی‌و خوێنده‌واری‌و نووسین، ئه‌م سومێریانه دایانهێناوه. هێشتا زاناكان بڕوایان به‌م تیۆرییه نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌م زانایانه‌ی كه دانه‌ری تیۆرییه‌كن زۆر ورد بوونه‌ته‌وه له تیۆرییه‌كه، چونكه راسته ده‌بێت نه‌ته‌وه‌كانی شه‌پۆلی یه‌كه‌میش “ئاری” بووبن، بۆیه به سووك‌و ئاسانی گونجاو‌و ئاوێته بوون، واته مه‌ینه‌تی تێكه‌ڵ بوونیان سووك بووه. ئه‌و كاته توركمان هێشتا په‌یدا نه‌بووه، تا بڵێین ده‌گونجێت توركمان بووبن. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو شه‌پۆله‌كه (گومانی تێدا نییه) بووه‌و ئاوێته بوونه‌كه‌شیان راسته، پێویسته له به‌سه‌رهاتی مێژوویی نه‌ته‌وه‌كان هه‌ر دوو شه‌پۆله‌كه بنووسرێت له‌مێژووه‌كه‌ماندا، چونكه كورد ئه‌وسا تێكه‌ڵاوی ئه‌و تیره كۆنانه بوون، ئینجا بوون به كوردی ئێستا. بۆیه ده‌بێت بنچینه‌ی ره‌گه‌زی ئێمه له‌وانه‌وه ده‌س پێبكات. زۆر ده‌گونجێت كه شه‌ش تیره‌كه‌ی لای سه‌روو له‌ڕه‌گه‌زی سپی بن. چونكه كه‌س نایڵێت‌و باسی نه‌كردووه ئه‌وان “سامی”ن.
سه‌ر‌ورۆخسار‌و زمانیان سامی نه‌بووه له‌ناو زه‌وی‌و زاره شاخاوییه‌كه‌ی “زاگرۆس” دا ژیاون، كۆچ‌و ده‌شتیان نه‌كردووه‌و له‌سه‌ره‌تای مێژووه هاتوونه‌ته ئه‌و شوێنه. هیچ زانایه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه له‌پێش مێژوودا، تایفه‌ی مۆغۆل یان تورك هاتۆته ئه‌م ناوچه‌یه، كه وابوو رێگای تر نییه، شه‌ش تیره‌كه‌ی پێشوو ئه‌گه‌ر “ئاری” نه‌بن، ده‌بێت “قافقاس”بن. ده‌گونجێت ئه‌م ده‌سته “نه‌ته‌وانه” له‌ده‌ورانی “غڵاسیه یان به‌سته‌ڵه‌ك” كه له باكووری “ئۆراسیا” دا رووی داوه له‌ده‌هه‌زار ساڵ پێش زایین‌دا، له‌سه‌رمادا هه‌ڵاتوون بۆ لای گه‌رمیان‌و دواتر گه‌یشتوونه‌ته زاگرۆس. “سومێر” پاش ئه‌وان ( عیلام)و پاشان ئه‌وانی تریش گه‌یشتنه زاگرۆس‌و له‌وێدا وه‌ستاون‌و دامه‌زراون، به‌ڵام دیجله‌یان په‌سه‌ند نه‌كردووه، چونكه ئاو نه‌یگرتۆته‌وه، ئینجا په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر فوڕات، له‌وێ نیشته‌جێ بوون، خۆیان له‌پێش مێژووه‌وه هاتوون‌و له‌هه‌رێمی مێزۆپێتامیا (بین النهرین) هاتوونه‌ته ناو مێژوو.
تیره‌یه‌كی ناودارن له‌مێژوو له (مه‌ده‌نییه‌تدا)، له‌گوێی فوڕات ده‌ستیان كردووه به كشت‌و كاڵ، ئاوه‌دانیان پێكه‌وه ناوه، یه‌ك له‌دوای یه‌ك شاریان دورست كردووه، هه‌ر شاره حكومه‌تێكی جیاوازی هه‌بووه‌و سه‌ربه‌خۆ ژیاوه، ده‌ستووری سیاسه‌تی سومێرییه‌كان ئه‌و كاته وابووه، هه‌ر شاره حكومه‌تێكی جیاوازی هه‌بووه، له‌مێژوو ناونراون (حكومه‌تی شاران). ئه‌مانه ناكۆك بوون له‌گه‌ڵ یه‌ك. ئه‌نجامی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته، بووه به هۆی له‌ناوچوونی سه‌ربه‌خۆییی سومێرییه‌كان. له‌مێژوودا پێش هه‌موو قه‌ومه‌كانی سه‌ر زه‌وی، ( سومێر)یه‌كان نووسینیان داهێنا، له 3500 ساڵ پێش زایین‌دا ( وێنه_ سووره‌ت)ی شتی نووسراویان داهێنا. له‌دواییدا چوونه سه‌ر فۆڕمی “بزماری”. ره‌گه‌ز‌و ره‌سه‌نی ئه‌مانه به‌ته‌واوی ساغ نه‌بۆته‌وه. ده‌ڵێن ره‌سه‌نی سپین “سامی”و “تورانی” نین.
به‌سه‌رهاتی تیره هه‌ر كۆنه‌كانی كوردستان :
1_عیلامییه‌كان: له‌ڕه‌سه‌نی سپییه كۆنه‌كانن. زۆر ده‌گونجێت عیلامییه‌كان له‌شه‌پۆلی “ئاری”یه‌كانی یه‌كه‌م بن. 3 تا 4 هه‌زار ساڵ پێش زایین ( 6هه‌زار ساڵ پێش ئێستا) له‌كه‌ناری رووباره‌ی “كارون” (كه‌رخه) دا بوون كه وا بریتیه له‌وڵاته‌كانی لۆرستان، ئیلام‌و به‌ختیاری ئێستا.
2_ گۆتی: گه‌لێك له‌ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان به ئاشكرا ده‌ڵێن قه‌ومی “گۆتی‌و كورتی” بنچینه‌و ره‌گه‌زی هه‌ره كۆنی نه‌ته‌وه‌ی كورده. له5 هه‌زار ساڵ پێشدا ئه‌و قه‌ومه گه‌لێك زۆردار بووه، سه‌رداره‌كه‌یان كه ناوی “ئانتاتۆم” بووه چووه به‌گشت عیلام‌و سه‌ركه‌وتووه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ناوبانگی گۆتییه‌كانی خستۆته مێژووه. ناوچه‌كه‌یان بریتی بووه له: ناوه‌ندی هه‌ردوو رووباره‌كه‌ی سیروان‌و زێی بچوك كه ناوه‌ندیان ئاراپخا (كه‌ركوك)ی ئێستا بووه.
3_ لۆللۆ: (سه‌ده‌ی 28ی پ.ز) لۆللۆكان له‌باكووری كاسییه‌كاندا بوون، له‌سلێمانی شاره‌زوور، زه‌هاوی ئێستا.
4_كاسی، له4 هه‌زار ساڵ پێش ئێستاوه ناویان له‌مێژوودا هاتووه_ نیشتمانی قه‌ومیان وڵاتی “كرمانشان”و “لۆرستان”ی ئێستا بووه یه‌كێك له 6 قه‌ومی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كوردن.
5_ سۆباری: بۆ یه‌كه‌مجار ناوی ئه‌و قه‌ومه له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین له‌ده‌ست نووسی “لۆگاڵ ئانی مۆندۆ” هاتووه_ ناوچه‌كانیان بریتی بووه له ” باكووری عیلام تا چیای ئامانووس” (ئه‌م چیایه كه‌وتۆته نێوان ئه‌ده‌نه‌و ئه‌سكه‌نده‌رونه له‌باكوری كوردستان)
6_ میتانی: دواییین قه‌وم له 6قه‌ومی هه‌ره كۆنی مه‌نزومه‌ی زاگرۆس (بنچینه‌ی ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی كورد) دیاكۆنۆف ده‌ڵێت: وڵاتی میتانی له‌میانه‌ی هه‌زاره‌ی دووهه‌می پێش زایین له‌به‌شی باكووری دوو ئاوان (مێزۆپێتامیا) به‌شی باشووری فه‌لاتی ئه‌مه‌نیا‌و به‌شێك له‌سوریه تاكو موسڵ‌و كه‌ركوكی له‌خۆ ده‌گرت.
7_ مانایی. یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌می پێش زایین له‌ساڵنامه‌كانی ئاشووری ناویان براوه. پێته‌ختیان شاری ئیزیرتۆ له‌په‌نجا كیلۆمه‌تری شاری سه‌قزه.
8_ نایری: ئه‌م قه‌ومه له‌ناو نه‌ته‌وه‌كۆنه‌كاندا ناوی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ده‌ی (12ی پ.ز) به‌دواوه له‌مێژووی ئاشووریدا ناویان ده‌ركردووه. له‌سه‌ده‌ی (10 پ.ز) دا هه‌رێمه‌كانی نێوان زێی گه‌وره‌و رووباری دیجله له‌ژێر حوكمیاندا بووه. (باكووری كوردستان).
9_ هیتی: له‌ناو قه‌ومه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی (ئه‌نادۆل)دا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه زۆر گرینگ‌و ناوداره. ئه‌مانه له‌و قه‌ومه مه‌ده‌نی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن كه له(كوردستان)ی توركیه‌ی ئێستادا 1500 ساڵ ژیاون.
10_ ئۆراڵتوو (خالیدی): له‌ساڵی (1250 پ.ز) به‌دواوه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆل په‌یدا بوون. ئاشوورییه‌كان له‌هه‌رێمی رۆژئاوای گۆمی (ورمێ)و ده‌وروپشتی گۆمی “وان”نیان وتووه.
11_ كاردۆخۆ: ده‌وڵه‌تی ماد پێكهاتووه له‌پاشماوه‌ی ته‌واوی قه‌ومه هه‌ره‌كۆنه‌كانی زاگرۆس، كه له‌ساڵی (700 پ.ز) پێكهاتوو و دواتر له‌شكستی كیاسالار (كه‌یخه‌سره‌و) (633_584 پ.ز)دا بووه به ئیمپڕاتورییه‌ك كه هه‌ر له ناوه‌ندی فه‌لاتی ئێرانه‌وه تا كو عێراق باكووری كوردستانی ئێستا‌و سنووری سوریه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دابووه. یه‌كێك له‌تیره گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی ماد “كاردۆخۆ” بوو. كاردۆ_خۆ دوو وشه‌یه، كاردۆ ناوی تیره‌كه‌یه (خۆ) كۆده‌نگه به زمانی ئه‌رمه‌نی. گزن فۆن له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (گه‌ڕانه‌وه) له‌ساڵی (400 پ.ز)دا ناویانی هێناوه. 6قه‌ومی یه‌كه‌می ئه‌م قه‌ومانه‌یانی ( عیلامی، گۆتی، لۆللۆ، كاسی، سۆباری، میتانی) بنچینه‌ی ره‌گه‌زی ئێستای نه‌ته‌وه‌ی كورد پێك دێنن‌و هه‌ر كامه‌یان زۆرتر له10 هه‌زار ساڵه نیشته‌جێی زاگرۆسن‌و له 5 هه‌زار پێش ئێستاوه ناویان هاتۆته ناو مێژوو.
به‌سه‌رهاتی تیره هه‌ر كۆنه‌كانی كوردستان :
1_عیلامییه‌كان: له‌ڕه‌سه‌نی سپییه كۆنه‌كانن. زۆر ده‌گونجێت عیلامییه‌كان له‌شه‌پۆلی “ئاری”یه‌كانی یه‌كه‌م بن. 3 تا 4 هه‌زار ساڵ پێش زایین (6هه‌زار ساڵ پێش ئێستا) له‌كه‌ناری رووباره‌ی “كارون” (كه‌رخه) دا بوون، كه بریتیه له‌وڵاته‌كانی لۆرستان، ئیلام‌و به‌ختیاری ئێستا. 2_ گۆتی: گه‌لێك له‌ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان به ئاشكرا ده‌ڵێن قه‌ومی “گۆتی‌و كورتی” بنچینه‌و ره‌گه‌زی هه‌ره كۆنی نه‌ته‌وه‌ی كورده. له5 هه‌زار ساڵ پێشدا ئه‌و قه‌ومه گه‌لێك زۆردار بووه، سه‌رداره‌كه‌یان كه ناوی “ئانتاتۆم” بووه، چووه به‌گشت عیلام‌و سه‌ركه‌وتووه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ناوبانگی گۆتییه‌كانی خستۆته مێژووه. ناوچه‌كه‌یان بریتی بووه له: ناوه‌ندی هه‌ردوو رووباره‌كه‌ی سیروان‌و زێی بچوك كه ناوه‌ندیان “ئاراپخا” (كه‌ركوكی ئێستا) بووه. 3_ لۆللۆ: (سه‌ده‌ی 28ی پ.ز) لۆللۆكان له‌باكووری كاسییه‌كاندا بوون، له‌سلێمانی شاره‌زوور، زه‌هاوی ئێستا. 4_كاسی، له4 هه‌زار ساڵ پێش ئێستاوه ناویان له‌مێژوودا هاتووه_ نیشتمانی قه‌ومیان وڵاتی “كرمانشان”و “لۆرستان”ی ئێستا بووه یه‌كێك له 6 قه‌ومی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كوردن. 5_ سۆباری: بۆ یه‌كه‌مجار ناوی ئه‌و قه‌ومه له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین له‌ده‌ست نووسی “لۆگاڵ ئانی مۆندۆ” هاتووه_ ناوچه‌كانیان بریتی بووه له ” باكووری عیلام تا چیای ئامانووس” (ئه‌م چیایه كه‌وتۆته نێوان ئه‌ده‌نه‌و ئه‌سكه‌نده‌رونه له‌باكوری كوردستان)6_ میتانی: دواییین قه‌وم له 6قه‌ومی هه‌ره كۆنی مه‌نزومه‌ی زاگرۆس (بنچینه‌ی ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی كورد) دیاكۆنۆف ده‌ڵێت: وڵاتی میتانی له‌میانه‌ی هه‌زاره‌ی دووهه‌می پێش زایین له‌به‌شی باكووری دوو ئاوان (مێزۆپێتامیا) به‌شی باشووری فه‌لاتی ئه‌مه‌نیا‌و به‌شێك له‌سوریه تاكو موسڵ‌و كه‌ركوكی له‌خۆ ده‌گرت. 7_ مانایی. یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌می پێش زایین له‌ساڵنامه‌كانی ئاشووری ناویان براوه. پێته‌ختیان شاری ئیزیرتۆ له‌په‌نجا كیلۆمه‌تری شاری سه‌قزه.
8_ نایری: ئه‌م قه‌ومه له‌ناو نه‌ته‌وه‌كۆنه‌كاندا ناوی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ده‌ی (12ی پ.ز) به‌دواوه له‌مێژووی ئاشووریدا ناویان ده‌ركردووه. له‌سه‌ده‌ی (10 پ.ز) دا هه‌رێمه‌كانی نێوان زێی گه‌وره‌و رووباری دیجله له‌ژێر حوكمیاندا بووه. (باكووری كوردستان). 9_ هیتی: له‌ناو قه‌ومه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی (ئه‌نادۆل)دا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه زۆر گرینگ‌و ناوداره. ئه‌مانه له‌و قه‌ومه مه‌ده‌نی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن كه له(كوردستان)ی توركیه‌ی ئێستادا 1500 ساڵ ژیاون. 10_ ئۆراڵتوو (خالیدی): له‌ساڵی (1250 پ.ز) به‌دواوه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆل په‌یدا بوون. ئاشوورییه‌كان له‌هه‌رێمی رۆژئاوای گۆمی (ورمێ)و ده‌وروپشتی گۆمی “وان”نیان وتووه. 11_ كاردۆخۆ: ده‌وڵه‌تی ماد پێكهاتووه له‌پاشماوه‌ی ته‌واوی قه‌ومه هه‌ره‌كۆنه‌كانی زاگرۆس، كه له‌ساڵی (700 پ.ز) پێكهاتوو و دواتر له‌شكستی كیاسالار (كه‌یخه‌سره‌و) (633_584 پ.ز)دا بووه به ئیمپڕاتورییه‌ك كه هه‌ر له ناوه‌ندی فه‌لاتی ئێرانه‌وه تا كو عێراق باكووری كوردستانی ئێستا‌و سنووری سوریه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دابووه. یه‌كێك له‌تیره گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی ماد “كاردۆخۆ” بوو. كاردۆ_خۆ دوو وشه‌یه، كاردۆ ناوی تیره‌كه‌یه (خۆ) كۆده‌نگه به زمانی ئه‌رمه‌نی. گزن فۆن له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (گه‌ڕانه‌وه) له‌ساڵی (400 پ.ز)دا ناویانی هێناوه. 6قه‌ومی یه‌كه‌می ئه‌م قه‌ومانه‌یانی ( عیلامی، گۆتی، لۆللۆ، كاسی، سۆباری، میتانی) بنچینه‌ی ره‌گه‌زی ئێستای نه‌ته‌وه‌ی كورد پێك دێنن‌و هه‌ر كامه‌یان زۆرتر له10 هه‌زار ساڵه نیشته‌جێی زاگرۆسن‌و له 5 هه‌زار پێش ئێستاوه ناویان هاتۆته ناو مێژوو.
سه‌رده‌می عیلامییه‌كان : “ئه‌مین زه‌گی به‌گ له‌مێژوو ناوداره‌كه‌یاندا قه‌ومگه‌لی (گۆتی، لۆللۆ، كاسی، سۆباری) داناوه بۆ پۆله‌می یه‌كه‌مینی مه‌نزومه‌ی زاگرۆس. بێ گومان ئه‌م مێژوو نووسه ناوداره‌ی كورد به‌دوای وردبوونه‌وه‌یه‌كی زانایانه ئه‌م ته‌عبیره‌ی به‌كار هێناوه. كه‌واته له‌و ناوه‌دا هه‌رچی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووبێت پێویسته بخرێته ئه‌م ریزه‌وه وه‌كو ( عیلام‌و سومێر)یه‌كان بێت، ره‌گه‌زی ئه‌مانه هێشتا ساغ نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام بڕیاری زاناكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دوو قه‌ومه له‌ڕه‌سه‌نی سپین، چونكه به‌شێوه‌ی رۆخسار له‌وان ده‌چن‌و تێكڕا ئه‌وانه به‌یه‌كه‌وه ژیاون، ته‌نانه‌ت وڵاتی عیلام له‌گه‌ڵ دیاری “كاسی، گۆتی، لۆللۆ” كانه به‌جێگاۆ رێگا له‌پاڵ یه‌كدا بوون، به‌م پێیه ده‌بێت گشتیان یه‌ك “مه‌به‌ست” بن، به‌كورتی وادیاره ئه‌م عیلامیان له‌ده‌سته‌ی یه‌كه‌م تیره‌كانی ڤاگرۆس‌و ئه‌وه‌ی بینراوه ئه‌وانه به‌یه‌كه‌وه بوون پاشان هاتوونه‌ته باشووری ئێران.
سومێرییه‌كان یان تیره‌یه‌ك بوون له‌وان‌و جیابوونه‌ته‌وه‌و چوون بۆ باشووری عێراق یان عیلامییه‌كان له‌دواییدا هاتوون سومێرییه‌كانیان ده‌رپه‌ڕاندووه‌و خۆیان له‌جێگای ئه‌وان له‌سه‌ر كارون دامه‌زران، هه‌ر كامێكیان راست بێت مادده ناگۆڕێت، واته ره‌سه‌نی سپییه كۆنه‌كانن، چونكه له‌سێ تا چوار هه‌زار ساڵ پێش زایین له‌وێ بوون كه ئاریاییه‌كان هێشتا نه‌هاتبوون، زۆر ده‌گونجێت كه عیلامه‌كان له‌هه‌ر مه‌وجی (ئاری)یه‌كانی یه‌كه‌م بن، ئه‌م عیلامیانه له‌توڕه‌ی رووباری كارون‌و كه‌رخه دابوون كه وا بریتییه له‌هه‌رێمه‌كانی لۆرستان، ئیلام‌و به‌ختیاری ئێستا.
له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیكی كۆندا ئه‌م عیلامیانه به‌ناوبانگن، له‌گه‌ڵ “سومێر”ییه‌كان هاوده‌وره بوون. ئه‌وه‌نده هه‌یه وه‌ك سومێرییه‌كان پێشكه‌وتوو نه‌بوون. له‌گه‌ڵ “ئاژه‌ڵ”دا زۆر خه‌ریك بوون، له‌ناو شاخ‌و دۆڵی وڵاته‌كه‌یاندا به‌ڕه‌و مه‌ڕ‌و ماڵاتیان راده‌گرت‌و به‌ده‌م ئه‌وه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ كشت‌و كاڵ كردن‌دا خه‌ریك ده‌بوون. نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌وره‌و به‌هێز‌و شه‌ڕكه‌ر بوون، له‌گه‌ڵ “سومێر”یه‌كاندا زۆر به‌شه‌ڕ هاتوون. گه‌لێجار “سومێر”و “ئه‌كه‌د” له‌ناكاودا‌و یان به‌سه‌ریانا، شاری “بابل”و گه‌لێك شاری تریشیان داگیركردوون‌و تاماوه‌یه‌كیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام شه‌ڕ هه‌ر درێژه‌ی كێشاوه هه‌تا عیلامییه‌كان شكستیان خواردووه‌و ده‌ركراونه‌ته ناو كه‌ژه‌كانی وڵاتی خۆیان.
هه‌تا ناكۆكی نه‌كه‌وتۆته ناوخۆیان، حاڵیان زۆر باش بووه. وڵاتیان ئاوه‌دان‌و خه‌ڵكه‌كه به ئاسووده‌یی ژیاوه. شاره‌كانیان رازاوه‌و رێك‌و پێك بووه. پێته‌خته‌كه‌یان شاری به‌ناوبانگی “سووز” یان “شه‌وشه‌ن” بووه. ئه‌م شاره پێشتریش له‌سه‌ر رووباری “كارون” نزیك تێكه‌ڵبوون به ده‌ریا دروست ببوو. به‌تاڵانی وڵاتی “سومێر”و “بابل” ئه‌م پێته‌خته‌یان رازاندۆته‌وه. كۆشك‌و سه‌رای به‌رزی تێدا دروست كرابوو. پاشاكانیان له‌وێدا رایان ده‌بوارد. به كورتی عیلام له 2300 ساڵ زیاتر سه‌ربه‌خۆ ژیاوه‌و تا ساڵی (650 پ.ز) له‌ڕه‌نگی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا ماوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌ستدرێژی ده‌كرد بۆ سه‌ر عێراق‌و له‌و كاته‌شدا ئاشوورییه‌كان له‌عێراقدا حوكمیان ره‌وای هه‌بووه‌و براوه بوون. “ئاشووربانی پاڵ” پاشای ئاشوور به‌له‌شكه‌ری قورسه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر عیلامدا. سوپای عیلام شكاوه، شاری “سووز”ی جوان له‌دوای تاڵانكردن، وێران كراوه. ئه‌مجاره وڵاتی عیلام هه‌مووی زه‌وت بووه‌و خه‌ڵكه‌كه به‌دیل گیراوه. له‌و كاته‌وه عیلام له‌ناوچووه. ئه‌گه‌رچی “سووز_ سه‌وسه‌ن”له‌زمانی پارسیه‌كاندا دووباره‌وه ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره “شای ئێران” حوكمی تێدا كردووه. له‌سه‌ر هه‌رێمی عیلامدا تیره‌و تایفه‌ی “لۆر”و “له‌ك” نیشته‌جێن كه هه‌ر دووكیان دوو قه‌ومی په‌تی نه‌ته‌وه‌ی كوردن.
سەردەمی گوتییەکان:
گەلێک لە رۆژهەڵاتناسەکان بە ئاشکرا ئەڵێن تیرەی گوتى_کورتى (کوردى)، بنچینەو رەگەزى هەرە کۆنى نەتەوەى کوردە و ئەڵێن ئەمانە گەلێک شوینی زاگرۆسەکانیان بەدەستەوە بووەو حکومەتی میرنشینی سەربەخۆیان تیا بنیات ناوە. بەپێی وردبوونەوەو لێکولینەوەکانی(ئەمین زەکی بەگ)، خاوەنی مێژووی(کوردوکوردستان) لە نووسراوەی رۆژهەڵاتناسەکان وادەرئەکەوێ ئەبێ(گوتییەکان) قەومێکی ئێجگارگەورەی فرەتیرەبووبن وەک هەندێک لەخواروژووری(زێی بچووک)و(ئارفە_ئاراپخا_کەرکوک)دابوون. بەشێکیشیان لەباشوری ئەوانابوون، چونکە تێکەڵایەتی قەومی گوتی لەگەڵ(سومێر)و(ئەکەد)ودروستکردنی حکومەت لەناو ئەواناوای دەرئەخا کە(گوتییەکان)دووتاقم بوون: تاقمێکیان لای(سومێر)ەکانەوەبوون یان لەم کاتەدا لەباکووری عیلامەکانا لای سنووری ئێستای(عێراق)بوون کە(ئەکەد)ە سامیەکان هاتوونە شیمالی(سومێر)ەکان و لە زەمانی(سارگون)و(نارام سین)(2711تا2688پ ز)دابوون. پاشان کە زۆرداربوون دەستیان درێژ کرد بۆ دەوری خۆیان، گوتییەکان ژیاونەتەوەو کردویانەتە دۆژمنایەتی لەگەڵ(ئەکەدیان بابل)ەکان. ئەگینا ناگونجێت ئەم گوتیانە هەرئەو تاقمەبووبن کە لە نێوان رووباری(زێی بچوک)و(کەرکوک)ی ئێستادا بوون و ئەوانە لەشکریان هێنابێت بۆسەر(سومێر)و(ئەکەد)وعیلام، چونکە ئەگەر دووری ئەم وڵاتانە لەیەکتری و کەم دەسەڵاتی عەشایر بۆشەڕی دوور‌و ناشارەزایی ئەقوامی ئەوکاتە بخەینە بەرچاو، دەرئەکەوێ کە ئەمانە لە بەر دووری، رەنگە ئاگاداری رووداوەکەش نەبوون. بێگومان هەر ئەوە راستە کە لەکاتی پێشووتردا تاقمێکی بەهێز لەگوتییەکان هاتوونە لای باکووری رۆژهەڵاتی سومێرەکان، لای چیاکانی(پشتکێو)ودۆڵی(کەرخا)و(ئەڵوەند)سەقامگیربوون و لە دواییدا تاویان داوەتە سەر وڵاتی سومێر‌و هەندێکیشیان داگیرکردووە.
لەهەزارەی ئەوەڵی پ.ز. بە تەواوی ئۆرارتوو و مانا‌و نایرىو سۆباریەکانیان گوتی یا کورتی(کورد)دەوەت. بەکورتی لە سەدەی(31پ.ز)دا ئەم قەومە گەلێک زۆردار بووە. سەردارەکەیان کەناوی(ئانتاتوم)بوو، چووە بەگژ عیلاما و لەبەر دەولەمەندی و ئاوەدانی، چاوی بڕیوەتە شاری(لاقاش) کەوا وێرانەی ئەم شارە، ئێستا لای (شەترە)یە لە عێراقداو داگیری کردووە و خۆی ناوناوە(پادشای لاقاش). ئەم سەرکەوتنە ناوبانگی(گوتی)یەکانی خستۆتە مێژووەوە. وادیارە ئەمانە لەگەڵ تیرەکانی تری گوتیدا کەوا لە سەرەوە باسکران، لەوەبەدوا پەیوەندییان پەیدا کردووە و هەمووکات لەوانەوە یارمەتیان بۆ هاتووە و وەها بوو کە هێزیان پەرەیسەند. پاشان دەسەڵاتیان خستووەتە سەر هەموو وڵاتی (سومێر)،بەڵکو یەکیەتی رەسەن و رەگەز و چۆنیەتی زمان و خزمایەتی قەومی، ئەم تێکەڵییەی ئاسان کردووەو لە بەر ئەوەێ سومێرەکان لە ناو خۆیانا یەک نەبوون، ئەگەرچی لە شارستانیەتدا لەوان لە پێشتریش بوون،دیسان ئەم گوتییانە لە رووی سیاسیەوە بەسەر سومێرەکانا زاڵ بوون.
وادیارە گەلێک شەڕبووە لەنێوانیاندا، چونکە لە سەدەی(28تا31پ.ز)ئەم تەقەلاو هەرایە کۆتایی نەهاتووە. لەم رووەوە بەڵگەی زانایانی ئاسارو خۆرهەڵاتناسەکان، ئەوەیە ئەڵێن لەم سەردەمەدا ناوی تایبەتی(سومێر)و(گوتی) تێکەڵاو زمانەکەیان بووە. یەکێک لە پادشاکانی(گوتی)سەدەی(28پ.ز)کە ناوی ئاننوبانین بوو، بۆئەوەی یەکیەتییەکی سیاسی گەورەی(گۆتی)و(لۆللۆ)پێکەوەبنێت، بەلەشکرەوە چووە سەر وڵاتی(لۆللۆ)ی ناوچەی(هاڵمان)ی لی داگیرکردوون کە ئێستا ئەوێ(زەهاوی)پێئەڵێن. بەم شکستە لۆللۆکان چاوبەرەوژێری گوتییەکان بوون،(ئاننوبانینی) بەناوی ئەم سەرکەوتنە وە لە(زەهاو)دا ئەستوونێکی(سەرکەوتن)و لەوحەێکی نووسراوی بۆدیاری بەجێهێشتووە. زانای ئاسار ئەمانەی لەم دواییەدا دۆزیوەتەوە، لە سەردەمی ئەم پادشا گەورە لە نێوان(سومێر)و(گوتی)یەکانا، ئاگری شەڕ ئەوەندە بڵێسەی سەندووە کەهەردوولای پێ کز بووە. بۆیە ئەکەدەکان ئەمەیان بە هەل زانیوە پادشاکەیان کەناوی(سارگۆن)بووە، بە لەشکرەوە هاتووەتە سەریان.یەکەیەکە هەمووشارەکانی سومێری داگیرکردووە و رووی کردووەتە بەشە وڵاتەکەی گوتی کە لە سومێردا هەیانبوو.
(سارگۆن)لەشکری ئەوانیشی شکاندووە لەوناوەدا دەسەڵاتی گوتییەکانی نەهێشتووە. بەڵام گوتییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی عێراق لەم وەرچرخانە سڵەمیونەتەوە و کەتوونەتەخۆ کۆکردنەوەی تۆڵەسەندنی خزمەکانی باشوریان،کەچی لۆللۆکان ئەمەیان بەهەل زانیوە لە گوتییەکان جیابوونەتەوە کە ئەمە بۆ هەر دوولایان خراپ بوو، چونکە(سارگۆن)مەلیکی(ئەکەد)و(سومێر)بۆ ساغکردنەوەی پاشەرۆژی حکوومەتە تازەکەی بە لەشکری زۆرەوە رووی کردووەتە وڵاتی(گوتی)و(لۆللۆ)چووەتە ناو وڵاتە سەختەکەیان و یەک یەک شەڕی لەگەڵ کردوون وشکاندوونی.
لەدوای ئەم مەلێکە(نارام سین)ی جێنشینی دیسان بە لەشکری زۆریەوە هاتووەتە سەریان،گشت وڵاتی گوتی ولۆللوی داگیرکردوە.ئەم هرایانە لە دوای سەدە ی(27پ.ز)روویانداوە.ئەم (نارام سین)ەلە دواێ سەرکە وتنی لە(دەربەند)ی گەورەی قەرەداغ،نیشانەی سەرکەوتنی لە ئەستونێکی رەسم لە سەرکراوبە جێهێشتووە باسی ئەم شەرانەی تیانووسیوە.ئەوەندە هەیە ئەم سەرکەوتن و دەستدرێژیپادشایەتی ئەکەدە لەمە زیاتردرێژەی نەکردووە،چونکە لە ئاخروئوخری پادشایەتی(نارام سین)داگوتییەکان بەلەشکری قۆرسەوە هەڵیان کوتاوە سەر(ئەکەد)ودوبارە ئەوناوەیان داگیرکردووتەوە.بەمە سەرلەنوێ دەورێکی حوکمڕانی تازەی گوتی لە سومێروبابل داپەیدابووەتەوە.بەوتەی خۆرهەڵاتناسەکان ئەم دورە تازەیە هەتا دوایی سەدەی(26پ.ز)درێژەی کردووەوگوتیەکان(گۆدی پادەشی)حۆکمدارێکی زور بە دەسەڵاتبان لێ هەڵکەوتووە.
وەها دیارە ئەمانە لە بەر بێ ئیدارەی هەتاهاتووە هێزیان کەم بووەتەوە،تاکولە دەمدەمی سەدەی(25پ.ز)دا پادشای شاری(ئوو)ی سومێرکەناوی(ئوتۆهیگال)بوو چووە بەگژیاناودەولەتەکەی لەناوبردوون،لەسەر ئەمە گوتییەکان کشاونەتەوە ناو وڵاتە شاخاوییەکەی خۆیان ئیترلە دەست وقووەت کەوتوون،لە جێی ئەوان وڵاتی سەربەخۆی وردەڵە پەیدابووە.جۆری ئیدارەی سیاسی سومێرەکان وەها بوووە (حکوماتی مودۆن)یان(دەولەت شار).وادیارە(تیرەی کاسای)کەتائەم کاتە بێ ناونیشان لە ناوچەی(لورستان)ی ئێستاداژیاوە بێدەسەڵات بوونی
(گوتی)یەکانیان بە هەل زانیوە لەمەولا پۆل پۆل هاتوون و خزاونەتە ناودیاری ئەمانەوە بەرە بەرە تێکەڵ یەکتری بوون و ئیتر لەو ناوەدا ناوی(گوتی)نەماوە،بەڵکو ناوی (کاسی_کاسای)جیگیربوو.ئەوەندە هەیە گوتییەکانی ناوەندی هەردوو رووبارەکەی(سیروان)و(زیێ بچووک)کە پێتەختیان(ئاراپخا_کەرکووک)بووە تووشی ئەم کۆتکەوتنە نەبووە ناوی گوتی لەوێ هە رماوە.لەناوەندی سەدەی هەژدەمینی پێش زایین دا کە تیرەی(کاسی)هەڵی کوتایە سەر(بابلستان)گوتییەکانیان لەگەڵ بووە.لە دواێ(2500پ.ز)کە تەئریخی لە ناوچونی حکومەتی(گوتی)ە تاسالی(1350پ.ز)لەناو رووداوی مێژووی کۆنا ناوی گوتی نیە.بەمەدا وادیارە ئەم نەتەوە دەسەڵاتدارە لە شەڕوهەراکانی دوایینا زۆر شپرزە بوون ئیتردەسەڵاتی سیاسیان هیچ نەماوە.
بەپێی ئاساری دۆزراوە کەرەوشتی رووداوەکان نیشان ئەدا وەها دیارە کە(گوتی)ەکان لە شیمال لۆللۆکان لەم بەینەدا پێکەوە ژیاون.دەسەڵاتیان بە سەر خۆرئاوای وڵاتی خۆیانا هەبووە کە ئەم ناوچەیە لە داهاتوودا ئیمپراتوریەتی ئاشوری لێ پەیدابووە،چونکە ئاشورییەکان لەو کاتەدا دەسەڵاتیان هێشتا بە هێز نەبوو.لە بەر پیت وبەرەکەتی وڵاتەکە(گوتی)و(لۆللۆ)کان حالەتی ئابوورییان زۆر بە فەڕ بووە،بەرەوە ئاژاڵیان هەبووە،لە بەر ئەوە لە پێشا ئەمان بە سەر ئاشوورییەکانا زاڵ بوون.بۆیە ئەبینین گەلیک ناوی ئەمیروحاکمانی ئاشوری کۆن لەناوی(گوتی)و(لۆللۆ)ئەچێت.لەلایەکی تروەو کە کاسییەکان زەبروزەنگیان پەیداکردوحکومەتی کاسی بابلیان هێنایە مەیدان،گوتی و لۆللۆکان بوون بە پشتیوانیان.خوێن یەکی وهاوڕەگەزی یارمەتی ئەم تێکەڵییەی داوە.ئەوەندە هەیە لە سەدەی چواردەهەمی پێش زایین بە دواوە کە ئاشورییەکان دەسەڵات وتوانایەکی تەواویان پەیداکرد،ئەوەڵ ئیشیان ئەوە بوو لەگەڵ خەڵکی شاخیدا کەوتنە هەراوبگیر،بۆ دەسەڵات پەیداکردن بە سەر یەکا.حوکمدارانی(ئاشور)لەم کاتەوە،هەڵمەتیان بۆوڵاتی (گوتی)و(لۆللۆ)بردووە و دەستیان کردووە بە جیهانگیریی.ئەو کاتە دراوسێ نزیکیان ئەم گوتی ولۆللۆیان ە بوون بۆیە بەر هەڵمەتی ئەوەڵ کەوتوون.
لە نووسراویکی دۆزراوەداکە هی ساڵی(1310_1281پ.ز)ە.ئاشوور(ئادادنیراری)ئەڵێت:لەشکرەکانی(کاسی،گوتی،لۆللۆ،سۆباری)م شکاند،(سەڵمانسر)ی یەکەمیش کەلەمێژوویی (1280_1260پ.ز)داحوکمدار بووە،بۆگوتییەکان ئەڵێت:ئەم خەڵکە دڕە کەلەگشت خەڵکان ئازاترە گەلێک شەڕی کردووە لەگەڵما.جا ئەم وتەیە ئەمەمان پێ ئەسەلمینَنێ کە(کورد)لە نەژادیانەوە ناویان بە ئازایی وچالاکی رۆێشتووە وئەم ئازاییە یەکێکە لە تایبەتمەندیە نەتەوایەتیەکانی ئێستاشیان وئەمە پشتاوپشت لە باوک وباپیرانیانەوە بە میرات بۆیان بە جێماوە.بەڵام ئاشوورییەکان زۆر زاڵم بوون.بەم پێیە ئاشوورییەکان بەشەڕی دوور و درێژ گوتییەکانیان پەرێشان کردووە،وەکوویەکێک لە پادشاکانی ئاشوور وتوویە:(خوێنی گوتی وەک ئاو رێژراوە).جابەم شەرانە وڵاتی گوتی لە ناو چووە وبووەتە پارچەیەک لە کیشوەری ئاشوور،وە لەدواییدا دەوڵتی ئاشوور بەر هەڵمەتی(کڵدان)کەوت.حکومەتەکە بە یەک تەکان لەناوچوو وڵاتی گوتی و لۆللۆ دوور بووەتەوە بۆمیدیە ولەوانیشەوە بۆ دەوڵەتی پارس ساغ بووەتەوە.
< style=”padding: 0px; margin: 0px; outline: none; list-style: none; border: 1px solid #dfdfdf; width: 618px; border-top-left-radius: 3px; border-top-right-radius: 3px; border-bottom-right-radius: 3px; border-bottom-left-radius: 3px; Arial, ‘Bitstream Vera Sans’, Helvetica, Verdana, sans-serif; border-spacing: 0px; font-size: 15px; line-height: 22.5px; text-align: justify; background-color: #f9f9f9;” cellspacing=”0″ cellpadding=”0″>
مەدەنیەتی گوتییەکان:
لە مێژووی کۆندا لە زۆر جێگادا باسی قەومی گوتی و نیشتمانی گوتی کراوە، تەنانەت بابلیەکان ئەڵێن(کەشتی)یەکەی نوح لەدوای(تۆفانەکە)، لە سەر شاخی(جوودی) وەستاوە. جا ئەم ناوە هیچ گومانی نییە بە زمانی بابلییەکان لەباتی(گوتی) بە کار هێنراوە، واتە:کەشتییەکەی (نوح)لە دواێ( تۆفان) لەسەرشاخێک کە ناوی(جوودی)یە راوەستاوە کە ئەویش لە وڵاتی (گوتی)دایە. بە پێی ئەم بە سەرهاتە مێژووییە، ئەبێت مرۆڤ جاری(دووهەم لە وڵاتی جوودی_گوتی_کوردییەوە بە سەر زەمینجا بلاوبووبێتەوە)، گوتییەکان وڵاتی(ئەکەد)یان داگیر کردووە و خەسارێکی زۆریان لێداوە و پەرێشانیان کردوون، لە بەر ئەوە خەڵکی( ئەکەد)، ئەمانەیان بەکێوی(باربار) ناوزەد کردووە و لە مێژووی خۆیاندا، ناویان بە چاکی نەهێناون. هەرچەند پاش ئەوە کە بە سەریاندا حاکم بوون، گوتییەکان لەوانەوە فێری مەدەنیەت واتا شارستانیەت بوون. هاوکات لەگەڵ(خوای گوتی)دا،(خوای ئەکەد)یشیان پەرەستووە و چوونەتە سەر باوەڕی ئەکەدەکان، بەڵام ئەم تێکەڵبوون و شارستانییەتە، رێزێکی زۆری بە گوتییەکان نەداوە، بگرە هەروەک جاران بە چاوی(بێگانە) و کەسی زاڵم تماشایان کردوون، لەبەرئەوەی گوتییەکان خەڵکی شاخ و ئەکەدەکان دەشتەکی بوون، زمانیشیان جیاواز بووە، بۆیە پێکەوە نەلکاون.
پەرەستشگای کۆنی گوتییەکان لە زاگرۆس ئەشکەۆتی کەرەفتوو بووە کە لە سەرزەمینی(هەوەتوو) لە نێوان دیواندرە و سەقزدایە. یەکێک لە مرڤ ناسانی فەڕانسەوی، پاش لێکولێنەوەگەلێک گەێشتووەتە ئەم رایە کە تیپی خەڵکانێک کە لە سەردەمی ئێستا لە کوردستان ژیان دەکەن، لەگەڵ وێنە و بەردتاشگەلێک کە لە گوتییەکان بە جێماوە هاوچەشنە. لە لەوحەکانی ئاشووردا، ژنەکانی گوتی، رەگەزیان ستایش کراوەو ئەوانیان بە مامرووتی ناوەزەد کردووە کە واتای سپی بە مووی کالەوەیە.
گوتییەکان زمانی سەربەخویان بووە کە لەگەڵ زمانی عیلامیەکاندا نزیک بووە. لە شارگەلی گەورەی گوتییەکان لە باکووری زاگرۆس، دەتوانین ئەمانە ناو ببەین: ئۆربیلۆم(هەولێر)و لە باشووری هەولێر، شیمۆرۆم(ئالتوون کوپڕی)نزیکی زیێ بچووک و هەروەها هارش(دوزخورماتو)و سەقز کە پاێتەختیان ئاراپخا واتە(کەرکووکی ئێستا)بووە. کاتێک دەمانەوێت سیستمی دەسەڵات لە لای گوتییەکان روون بکەێنەوە، بە شارستانییەتێکی وەها گەورە ئاشنادەبین، کە پێدەچێت زۆرکەس بە ئاسانی باوەڕ نەکات، یان بە هەڵبەستراوی بزانێت، بەڵام راستییەکی مێژووییەو جێگای گومان نییە کە شاری ئاراپخا (کەرکوک) مەڵبەندی کۆنترین رژێمێک بووە کە سەردەمانێکە زاراوەی سیاسی (دیموکراسی) بەواتای(فەرمانڕەوایەتی بۆگەل)ی بۆدانراوە. لەم شارەدا وەک مێژوو باسی دەکات، (پاشا) لە لایەن ئەنجۆمەنێکەوە هەڵبژێراوە،کەبە (ئەنجومەنی پیران)ناسراوبوو، ئەو ئەنجومەنە ئەرکی تاوتوێکردنی کاروباری وڵاتی لە ئەستۆ بووە.
سەردەمی لۆللۆکان:
گوتییەکان و لۆللۆکان دوو قەومن کە خوێنیان تێکەڵ خوێنی( نەتەوەی کورد)بووە، بەڵام بە داخەوە بە تەواوی نەزانراوە کە ئەمانە کەی و چۆن و لە کوێوە هاتوونەتە کوردستان؟ ئەم دوو تیرە یان(قەومە)، لە مەنزوومەی زاگرۆس مێژوویان تێکەڵاوە و لە بەر ئەوەی لە دەست و مەقامی خۆیانەوە، نووسراوە بەجێ نەماوە یان نەدۆزراوەتەوە، هەر بۆیە حاڵەتی مێژووییان زۆر ناتەواوە و بە بۆنەی رووداو و تێکەڵییان لەگەڵ دراوسێی نەتەوەکانی تر کە لە مێژووی خۆیانا ناویان بردوون گۆنجاوە دەرحەق پێیان کۆمەڵێک زانیاری پەیدا بکرێت لەبەر ئەوەی ئەمانە، هاودەورە و دراوسێی (سۆمەر)و (ئەکەد)یەکان بوون. لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە بە گژیەکداچوون. جا بەو بۆنەیەوە لە مێژوویی خۆیاندا باسیان کردوون و لەمانەوە ئەوەش زانراوە کە(گوتی) و(لۆللۆ)کان لە پێش(کاسی)یەکان بە خۆیاندا هاتوون و شارستانی بوون و دەسەڵاتیان پەیدا کردووە.
لۆللۆکان لە ناوچەی باکووری کاسیەکاندا بوون، لە ناوچەکانی “سلێمانی، شارەزوور و زەهاو، لەوانەیە دەۆروبەری دەریاچەی ورمێ‌ش”، واتە لە مابەینی رووبارەکانی(زیێ بچووک، سیروان، ئەلوەند)دا ژیاون. ئەم شوێنانە ئێستا هەمووی سەرزەمینی کوردستانە. مەڵبەندی(زەهاو) ئەوکاتە ناوی (هەڵمان_نارمان)بووە، لەسەردەمی ئیسلامەتیشدا(حەلوان)یان پێ وتووە، رەنگە ناوی(هەورامان)لەم ناوانەوە پەیدا بووبێت. (لۆللۆ)و(گوتی)یەکانیش حۆکمرانی وڵاتی خۆیان بوون لە ناوچەی(سلێمانی). لە دەورەی سێ هەزار ساڵ پێش زائین دا، ئەمان لە لوتکەی گوڕ و هێزیاندا بوون. ئەمەش بەوەدا دیارە کە لە مێژوویی سیاسی(سومێر)و(ئەکەد)یەکانی ئەو سەردەمە، ناوی ئەمان زۆر هێنراوە، هاوکات لەگەڵیاندا خەریکی ململانێی بەردەوام بوون. ئەڵێی(سومێر)و(گوتی)و(لۆللۆ)کان خزمایەتی تیرەکانی یەکتریان خوێندۆتەوە، بۆیە کە (ئەکەد)ی سامی زاڵبووە بە سەر (سومێر)ەکانا، گوتی و لۆللۆکان، گەلێک لەگەڵ(سارگۆن)و(نارامسین)و پادشا بە ناوبانگەکانی(ئەکەد)دا شەڕیان کردووە.
مێژووزانان ئەڵێن ناوەندی حکومەتی لۆللۆ شاری (زیمری)و پرۆفێسۆر “سوپایزر”یش ئەڵێت:(ئەراکدی) بووە. ئەم شارانە لە ناوچەی (سلێمانی) ئێستادا بوون، بەڵام شوێنەکانیان نەزانراوە. لە سەدەی(28پ_ز)دا،”ئاننۆبانینی” پادشای ئازای گوتی بە لەشکرەوە هاتووەتە سەر لۆللۆکان لە(زەهاو) وبە شەڕ ئەم ناوچەی لێی سەندوون. ئەبێ لەم دەورەدا لۆللۆکان کەوتبنە ژێر چەپۆکی گوتییەکانەوە و پاشان دووبارە ئازاد و سەربەخۆ بوونەتەوە، ئەوەندە دیارە جیابونەوەی ئەم دوو قەومە لە یەکتری، بۆ هەر دوولا بووەتە مایەی خراپە. لەبەرئەوەی لەم بەینەدا(ئەکەد)ە سامییەکان، وڵاتی سومێریان کە داگیر کردووە، بایان داوەتەوە سەر گوتییەکان و ئەوانیشیان شکاندووە. سارگۆنی گەورە پادشای(ئەکەد)، لای زەهاوەوە لە سەر شکستەی ئەمانەوە رۆیشتووەو چووەتە وڵاتی(لۆللۆ) تاکو(هەڵەبجە)ی ئێستای داگیر کردووەو لەوێ، شاری(هارهار)ی زەوت کردووە.
وە نەبێت لۆللۆکان هەر بەم تۆزە زیانە لە مەینەتی شەڕ رزگار بووبن، بەڵکو(نارامسین) مەلیکی ئازای ئەکەدیش لە ئاخرەکانی سەدەی(27پ_ز)دا، بە لەشکرێکی گەورەوە هاتووەتە سەریان و شکاندونی و خستوونیەتە ژێر حوکمی خۆیەوە. (نارامسین)ئەم شەڕ و سەرکەوتنەی خۆی لە سەر لەوحەێکی بەردین بە خەتی سومێری نووسیووە کە لای سەرەوەی لەوحەکە لە باسی گوتیدا نووسراوە. خەڵکی قەرەداغ بەم رەسمە ئەڵێن (نیشانەی گاور کرد)، رەسمەکە دەکەوێتە نیوان ریگای عەربەت _ سلێمانی. ئیتر لە دوای ئەم زانستانە باسی وڵاتی (لۆللۆ) لە مێژوودا ونە. وادیارە قەومەکە بەم شەرە لاواز بووە، هەر چەندە گوتییەکان لەمەودوا تاویان داوەتە ئەکەد و داگیریان کردووە و بەمە لۆللۆکانیش لە یەخسیری رزگار بوون، بەڵام رووداوەکانی پێشوو، لۆللۆی ئەوەندە بێ هێز کردبوو کە بەمجۆرە یارمەتیانە هەڵنەستاونەتەوە، بەڵکوو کەۆتوونە ژێر دەسەڵاتی گوتییەکانی خزمیانەوە و جارێکی تر توانای سیاسیان نەژیاوەتەوە هەتا سەدەی(19یەمی پ_ز واتە 3900ساڵ پێش).
لەو رێکەوتە بەدوایە کە خوێنێکی تازە هاتووەتە لەشیان و کەۆتنەوە هەوڵدان بۆ گەیشتن بەئازادی. ئەم جارە گوتییەکانی لای (زێی بچووک_کەرکووک) کەتوونەتە ژێر دەستی ئەمان، تابەینێک هەردوولا حوکمیان بە سەر ئاشوریەکانیشا کردووە. تەنانەت هەندێک لە مێژووزانان لە سەر ئەو رایەن کە ئەمانە لەگەڵ ئاشووریە سامییەکاندا تێکەڵاوی یەکتری بوون، بەڵام بە ناوی(ئاشوریەوە). ئەو کاتە هێشتا نەهاتوونە مەیدانی سیاسەتەوە. لە(1310پ_ز) بەدواوە، حۆکمدارانی ئاشور، باسی ئەو جەنگانە ئەگێڕنەوە کە لەگەڵ (لۆللۆ)کاندا کردوویانە.
لەمانە سێ شەڕیان کە (ئاشورناسرپاڵ) کردوویەتی زۆر گرنگە. یەکەم شەڕ لە(884 تا 860 پ_ز)ی پێچووە. پادشای ئاشور ئەڵێت: لە بەر یاخیگەریی لۆللۆکان، لەشکری ئاشور چووەتە سەریان و وڵاتی(زاموا)، واتە سلێمانی ئێستا، گیراوە لە دوای سێ جەنگ، لە پێشدا لە (دەربەندی بازیان) تا دیوی (سورداش) داگیرکراوە، لەشکری ئاشور جاری دووخەم ناوچەی(سورداش)و(سلێمانی)و هەموو شارەزوور تا سیروانی داگیر کردووە. لێرەدا ئاشورییەکان ناوی 25شار ئەڵێن کەوا لەم ناوچەیە داگیریان کردووە. بەڵام پادشای لۆللۆ(ئامیخا) لە قەڵای(تیسیر)دا نەبەزیوە و درێژەی بە بەرەنگاری داوە. لە جەنگی سێهەمدا لەشکری ئاشور، روویکردوەتە(پێنجوێن)ی ئێستا. لە کەژی( ناڵپارێز)دا لەشکری زامواییەکان لە دواێ جەنگێکی ئازایانە شکاوە و ئاشورییەکان تا(مەریوان) بە دوایاندا رۆیشتوون. لەم شەڕانەدا لەشکری ئاشور بە هەڵمەتی زاڵمانە کوشتاری زۆری لە خەڵکی ئەو ناوچانە کردووە، سەرباری ئەوەش، لۆللۆکان لە سەر شەر هەر بەردەوام بوون تا شارەکانی شارباژێر و هەورامان گیراوە، ئەوسا شەڕ کوتایی هاتووە.
پێش ئەم شەڕانە وڵاتی(لۆللۆ)، زۆر ئاوەدان بووە، ئەو شارە زۆرانەی ئاشورییەکان داگیریان کردووە و ناویان نووسیون پێویست نییە ئێمە لێرەدا ناوەکانیان بهێنین، نیشانەیەک بوون بۆ ئاوەدانی وڵاتەکە. پادشای ئاشور(ئەستوونی سەرکەوتن)ی ئەم جەنگانەی لە سەرای(نەینەوا)دا بە رەسمەوە نیشان داوە، بەڵام لۆللۆکان رام و بێدەنگ نەبوون، تا پەیدا بوونی( ماد)ەکان جار و بار یاخی ئەبوون و بە گژ لەشکری ئاشورا ئەچوون، بۆ ئەوەی ئازادیی جاران بگرنەوە باوەش. لەشکری ئاشور بە سەر ئەماندا تێپەڕیوەو چووە بۆ سەر مادەکان، جا وڵاتی لۆللۆ بەم بۆنەیشەوە زۆر وێران بووە، تەنانەت لە دواێ کز بوونی ئاشوریەکانیش(لۆللۆ) نەیانتوانیوە بجووڵێنەوە، بەڵکوو لەشکری (ماد) چووە بۆ سەر(نەینەوا)ی پایتەختی ئاشورییەکان. بەشێکی ئەم لەشکرە بە وڵاتی لۆللۆدا رۆیشتووە، لە(612پ_ز)دا لە دوای لەناوچوونی دەوڵەتی ئاشور لە لایەن(مادە)کانەوە، وڵاتی لۆللۆ دوور دەست بووە بۆ دەوڵەتی تازەی ماد.
لە مێژوویی(558پ_ز)دا کە (کەیخوسرەو_کیاکسار)ی گەورە دەستی کرد بە گرتنەوەی ناوچەکان، ئەم وڵاتەشی داگیر کردووە، ئەو ساڵە رووباری(سیروان)و(زێی بچووک) کە بۆ ئیدارە کردن دابەش بووە لە دەوڵەتە تازەکەی کەیخوسرەو(کیاکسار)، ناوی بووەتە وڵاتی(گوتۆ_کوردۆ). ئیتر ناوی( لۆللۆ) نەماوە. “پرۆفێسۆر سپایزر” دەڵێ: هەندێ لە فەرمانڕەوایانی ئاشور لە سەدەی نۆزدەهەم و بیستەمی پێش زایین لۆللۆ بوون. لۆللۆکان لە زەهاو و شارەزور و سلێمانی نیشتەجێ بوون و بە ئاسانی دەیانتوانی رێگە تیجارییەکانی بابل لێک دابڕن، رێگاێک کە ئەمرۆ لە کفری و کەلار و ئاڵتوون کوپر تێدەپەرێ، لە ژێر حوکمی ئەوان دا بووە. وشەی لۆللۆ لە زمانی ئۆرارتوویی بە واتای بێگانە و دۆژمنە بەڵام لە زمانی فارسی‌دا ئاماژەیەکە بۆ شتێکی ترسێنەر. خەڵکانی بە جێماوی لۆللۆ ئێستا هەر بەم ناوە لە زەنگار و دووئاوان(بین النهرین)دەژین و بە زاراوەی کرمانجی قسە دەکەن. هەندێ لە رۆژهەڵاتناسەکان لۆللۆکان بە باپیرانی لوڕەکانیش بە ئەژمار دێنن.
مەدەنیەتی لۆللۆکان:
هەرچەندە گوتی و لۆللۆکان مێژووییەکی سەربەخۆیان بۆمان بە جێنەهێشتووە و ناو و کردەوەی ئەم دوو قەومە کۆنە لە مێژووی(سومێر)و(ئەکەد)و(ئاشوور)دا نووسراوە و لە مێژووەکانی ئەواندا حاڵەتی ئیداری وکرداری قەومییان لە گەلێک جێگادا بە بۆنەی خۆیان کە لە گەڵیاندا رووداویان بووە بویان نووسیون. وا دەرئەکەوێت کە گوتی و لۆللۆکان لە ئەقوامی کێوی نەبوون، بەڵکوو لە مەدەنیەتدا بە پێی بارودۆخی ئەو ناوچە پێشکەوتوو بوون. هەزاران ساڵ پێش زایین، حوکم و دەسەڵاتیان هەبووە لە وڵاتی خۆیاندا. سەربەخۆیی خۆیان پاراستووە و بۆ راگرتنی کیانی خۆیان، قوربانیان داوە، کەم و زۆر ئیدارە و حکومەتی مەدەنی و عەشایرییان هەبووە، چونکوو ولاتەکەیان ئاوەدان و دوڵەمەند بووە. پادشاکانی ئاشوور شاهیدی مەدەنیەتی ئەمانن. ئاشوور ناسر پاڵی، پادشای ئاشوور بۆ ئەوەیکە شارەکانی ئاشووریە نوێ وئاوەدان بکاتەوە، بە کۆمەڵ وەستای پیشەسازی لۆللۆکانی بردووە بۆ ئاشورییە، بێجگە لەمە بوونی ئەو هەموو قەڵاو شاری لۆللۆییە کە پادشاکانی ئاشور باسیان کردووە، بەڵگەیەکی ئاشکرایە کە ئەمانە دوو قەومی مەدەنی و بە کەلک بوون و بە قابلییەتی ئێستای وڵاتەکەشدا گومان نییە کە ئەمە راستە. چونکە سامانی ئەم وڵاتە ئەوەندە زۆر بووە کە گومان نامێنێت کە بووبێتە هووی پێشکەوتنی لۆللۆکانی ئەو کاتە. بە کردەوەکانیاندا دیارە ئەم قەومە(بێوە)ی بووە.
رۆژهەڵاتناسەکان ئەڵین زمانی لۆللۆ وگوتییەکان لە یەکچووە و هەر دوو زمانەکەش چووەتەوە سەر زمانی(عیلام)، بەڵام ئەمجورە لێکۆڵینەوانە لە لایەن زاناکانەوە هێشتا(پەیوەندی)ن ێوانیانی بە حەتمی نەسەلماندووە. گەلێک لە رۆژهەڵاتناسەکان بە وڵاتی(سلێمانی)ئێستادا گەڕاون،هەموویان ئەڵێن وێرانەی کۆن لەم وڵاتەدا زۆرە،بەڵام پێویستە دەرخەرێک(کەشف)بکرێ. (پەی کوڵی)جێگای(بتخانە)ی کۆنە.لە(هۆرین وشێخان)شتی بە جێماوی کۆن زۆر هەیە.
سه‌رچاوه‌كان:
1_كورد و كوردستان_پرۆفێسور ئه‌مین زه‌كی به‌گ”كوردی”
2_سێ لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی_ساڵح قه‌فتان”كوردی”
3_كرد و كردستان_دوكتور سدێق سه‌فی زاده‌ی بۆڕه‌كه‌یی”فارسی”
1_كورد و كوردستان_پرۆفێسور ئه‌مین زه‌كی به‌گ”كوردی”
2_سێ لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی_ساڵح قه‌فتان”كوردی”
3_كرد و كردستان_دوكتور سدێق سه‌فی زاده‌ی بۆڕه‌كه‌یی”فارسی”
_________________________________