كلیك بكه‌ تایبەتمەندییەکی گالاکسی ئێس ٨ بزانه‌

تایبەتمەندییەکی گالاکسی ئێس ٨ ئاشکرابوو

سامسۆنگ بەنیازە گۆڕانکارییەکی گرنگ لە گالاکسیدا بکات و ئەوانیش زیاتر لە گالاکسی ئێس ٨دا دەبینرێت و سەرنجی ھەمووانی بۆخۆی راکێشاوە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری بەنیازە لە گالاکسی ئێس ٨دا روونی شاشەکەی بکاتە ٤ ھەزار پێکسڵ و ئەوەش بەمانای ٤ کەی دێت، ھەروەھا شاشەکەی جۆری ئەمۆلێد دەبێت و بە UHD وێنەکان پیشان دەدات.

لەگەڵ ئەوەشدا سامسۆنگ دەیەوێت گالاکسی ئێس ٨ بکاتە مۆبایلێکی زۆر جیاواز و دوو کامێرای بۆ دادەنێت و ئەوەش وێنەکانی زۆر روون و جوانتر دەکات، ھەروەھا پێدەچێت لەسەرەتای ساڵی داھاتوودا ئەو مۆبایلە بخرێتە بازاڕەوە و ھەمووان جاورین.

 _________________________________

You may also like...