بەڤیدیۆ.. پڕۆگرامێکی مۆبایل وێنە کۆن و نوێکانتان سکان دەکات



پێشتر وێنە کۆن و نوێکان تەنیا بە ئامێری سکانەر، سکان دەکران، ئێستا گووگڵ پڕۆگرامێکی نوێی بۆ سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەرھەم ھێناوە، کە دەتوانێت وێنە کۆن و نوێکانتان بە شێوەیەکی باش سکان بکات.

کۆمپانیای گووگڵی ئەمەریکی، پڕۆگرامێکی سووبەخشی بە ناوی (فۆتۆسکان) بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەرھەم ھێناوە، کە دەتوانێت وێنە کۆنەکان و ھەر وێنیەکی دیکەتان سکان بکات، بەکارھێنانی پڕۆگرامەکەش ئاسانە.

چۆنیەتی بەکارھێنانی پڕۆگرامی فۆتۆسکان، بەم شێوەیەیە:

دوای ئەوەی پڕۆگرامی فۆتۆسکانت دابەزاند و کە پڕۆگرامەکەت کردەوە، کامێرای مۆبایلەکەت بخە سەر وێنە کۆنەکەت، یان ھەر وێنەیەکی دیکە، پاشان کامێراکە لە ھەر چوار گۆشەی وێنەکە بۆ چەند چرکەیەک ڕابگرە، بەم شێوەیە وێنەکە سکان دەبێت.

لێرەدا پڕۆگرامی فۆتۆسکان بۆ ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS، دابەزێنە:

1 - بۆ سیستەمی ئەندرۆید، کلیک لێرە بکە.

2 - بۆ سیستەمی IOS، کلیک لێرە بکە.

You may also like...