نۆکیا دەگەڕێتەوە نێو ڕکابەرییەکان


کۆمپانیای نۆکیای ئەلیکترۆنیی فینلەندی، بە بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەک، دەگەڕێتەوە نێو ڕکابەرییەکانی کۆمپانیا ئەلیکترۆنییە جیھانییەکانی دیکە.

ئەمڕۆ شەممە 19/11/2016، کۆمپانیای نۆکیا، لە ڕاگەیاندراوێکدا کار و پڕۆژەکانی ساڵی 2016 و 2017 و 2018ی بڵاو کردەوە، کە لە ساڵی 2017دا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، مۆبایلی زیرەک نمایش بکات.

ماوەیەکە کۆمپانیای نۆکیا ئاشکرای کردبوو، کە مۆبایلێکی زیرەکی بە ناوەی (نۆکیا D1C) بەرھەم ھێناوە، چەند وێنەیەکی ئەو مۆبایلەش دزەی کرد و ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە.

دوای ئەو ڕاگەیاندراوەی کۆمپانیای نۆکیا، ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ساڵی 2017، کۆمپانیای نۆکیا، مۆبایلی زیرەکی (نۆکیا D1C) نمایش دەکات.

چەند ساڵێکە بەرھەمە ئەلیکترۆنییەکانی کۆمپانیای نۆکیا، بە بەراورد لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی و سامسۆنگی کۆریای باشوور، فرۆشیان لە بازاڕە جیھانییەکاندا کەمە، ئێستاش پێشبینی ئەوە دەکرێت، کە لە ساڵی 2017 و 2018 نۆکیا بتوانێت ڕکابەری ئەو دوو کۆمپانیا ئەلیکترۆنییە جیھانییە، بکات.


You may also like...