ڤیدیۆو، چەند تایبەت مەندیەکی ئایفۆن ٨ ئاشکرادەبێت


چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایانکردووە دەرەوەی ئایفۆن بەتەواوی لە شوشە دروست دەکرێت بۆئەوەی تایبەت مەندی بارگاوی کردنەوەی بێ وایەری بۆ زیاد بکرێت . زانیاریەکان لە ماڵپەڕی" مارک ڕومارز"ی تایبەت بەهەواڵەکانی کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکراکراوە و دووپاتی کردۆتەوە کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئەوەی تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی بێ وایەر بۆ ئایفۆنە نوێکە زیاد بکەن لە دروست کردنی ئایفۆن ٨ پشت بە شوشە دەبەستن.

پێشتریش چەند زانیاریەک بڵاوبووەوە کۆمپانیای کۆکەرەوەی پارچەکانی ئایفۆن لە چین "فوکسکون" چەند تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر بارگاوی کردنەوەی بێ وایەر ئەنجامداوە کەلە ئایفۆن ٨ بەکاردێت .

پاش بڵاوکردنەوەی مۆبایلەکانی "پیکسڵ" لەلایەن کۆمپانیای گۆگڵ ئەپڵ توشی ڕکابەری زۆربووە و دەیەوێت بە بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی نوێ ی بەهێز بازاڕ بۆخۆی یەکلایی بکاتەوە .


You may also like...