فێرکاری .. چۆن دەزگا سیخوڕیەکان لەڕێگەی موبایلەوە چاودێری شوێن و دەنگت دەکەن


تەواوی دەزگا سیخوڕیەکان پشت دەبەستن بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بۆ شوێنپێگرتن و چاودێریکردنی ئامانجەکانیان. گومان لەوەدا نیە ئامیری موبایل زۆرترین سودی لێ بنراوە بۆ ئەنجامدانی بەشی سەرەکی چالاکیە سیخوڕیەکان. بۆیە پێوێستە زۆر بە وریایەوە ئامێرە هۆشمەندەکانی کۆمپیوتەر و موبایل بەکاربهێنین. لەم فێرکاریەدا فێرخواز ئاراستە دەکرێت کە چۆن موبایل و ئامێری Global Mini Tracking Device بەکار بهێنێت بۆ چاودێریکردن و شوێنپێگرتنی فەرمانبەرەکانی، منداڵەکانی، نەخۆشکەی، سەیارەکەی ...هتد 

١/ پێویستت بە موبایلێکی زیرەک دەبێت لەگەڵ ئامێری Global Mini Tracking Device بکڕیت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە کە نرخەکەی تەنیا ٧٠ دۆلاری ئەمریکیە .

٢/ ئامێرەکە دەکەیتەوە سیمکارتێکی ئاسیاسێڵ یان کۆڕەک جێگیر دەکەیت لەناو ئامێرەکە هەر وەک لە ڤیدیۆکەدا ئاماژەی پێدراوە.

٣/ بۆ ئەوەی گوێت لە دەنگی ئامانجەکەت و کەسەی بەرانبەر بێت، لەڕێگەی موبایلەکەوە پەیوەندی بکە بە ژمارەی سیمکارتەکەوە.

٤/ ژمارە 1030s005n123456 بنێرە بۆ سیمکارتەکە، مەسجێکت بۆ دێتەوە کە لینکێکی تێدایە لەگەڵ کات و بەرواردا .

٥/ پاشان کلیک بکە لەسەر لینکەکە شوێنی ئامانجەکەت بۆ دیاری دەکات هەموو پێبج جرکەیەک جارێک بەیارمەتی تەکنۆلۆژیای GSM یان GPRS یاخود GPS و وێنەکانی گووگڵ ماپەوە.

تێبینی/ ١- ژمارە 5 ی پێش پیتی n کاتی دیاریکردنی شوێنی ئامانجەکەمان بۆ ڕێک دەخات، بۆ نمونە ژمارە پێنج واتە هەر ٥ چرکە جارێک شوێنی ئامانجەکەمان بۆ دیاری بکە .

٢- مەبەست لە فێرکاریەکە تەنیا هۆشیاری خۆپاراستنە لە نادروستی تەکنۆلۆژیا، پێگەی کاروان ئایتی بەرپرس نیە لە هەڵە بەکارهێنانی هەر شێوەیەک لە نادروستی تەکنۆلۆژیا.

فێرکاری ڤیدیۆی


کاروان ئایتی

You may also like...