کێشەیەک لە کامێرای مۆبایلە نوێیەکەی گووگڵ پەیدا دەبێت


بەکارھێنەرانی مۆبایلی نوێ و زیرەکی (گووگڵ پێکسڵ)، کێشەیەکی کامێرای ئەو مۆبایلەیان ئاشکرا کردووە.

ئەمڕۆ پێنجەشممە 1/12/2016، ماڵپەڕی (gadgets.ndtv) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەکارھێنەرانی مۆبایلی زیرەک و نوێی (گووگڵ پێکسڵ)، لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ڕەخنەیان لە کۆمپانیای گووگڵ گرتووە و کێشەیەکی کامێرای ئەو مۆبایلەیان ئاشکرا کردووە.

ئاماژە بەوە دەکرێت، کە کامێرای مۆبایلی (گووگڵ پێکسڵ)، لەکاتی وێنەگرتندا ڕادەوەستێت و تا پڕۆگرامی کامێرا دانەخەیت و نەیکەتەوە، کامێرای مۆبایلەکە کار ناکاتەوە.

تا ئێستا کۆمپانیای گووگڵی ئەمەریکی، سەبارەت بەم کێشەیە ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام بەکارھێنەرانی مۆبایلی (گووگڵ پێکسڵ)، داوا دەکەن کۆمپانیاکە ڤێرژنێکی نوێ بۆ مۆبایلەکانیان بەردەست بکات، ئەمەش بۆ ئەوەی کێشەی کامێراکەی چارەسەر ببێت

You may also like...