ئەپڵ کێشەیەکی مەترسیدار چارەسەر دەکات


کێشەیەکی گەورەی ناو ئایپاد رێگەخۆشکەر بوو بۆ ھاکەران کە بەئاسانی بچنە ناو ئامێرەکانی بەکارھێنەرانەوە و ئەوەش ھەمووانی نیگەران کردبوو.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کێشەیەکی گەورە کەوتۆتە ناو سیستەمی ئای ئۆ ئێسی ئەپڵەوە و ئەویش لە ئەپدەیتی ١٠.١.١ و ١٠.١دا بەدیکرا، ئەو کێشەیەش بریتی بوو لەوەی کە ھاکەران دەیانتوانی بەئاسانی وشەی نھێنی سەر ئایپاد تێپەڕێنن و بچنە ناو ئامێرەکەوە و ئەوەش بەکارھێنەرانی نیگەران کردبوو و ئەگەر ئایپادەکەیان بدزرایە کەسەکە دەیتوانی بچێتە ناوی و ھەموو زانیارییە کەسییەکان ببات.
ھاوکات ئەپڵ لە ئەپدەیتی نوێی ١٠.٢ی ئای ئۆ ئێسدا ئەو کێشەیەی چارەسەر کردووە و بەکارھێنەرانی ڤێرژنی بێتای ئەپدەیتەکە ئەو راستییەیان ئاشکرا کردووە، ھەروەھا لەماوەی داھاتوودا ئەپدەیتی نوێ بۆ ھەمووان بەردەست دەبێت.

You may also like...