ئينستاگرام زيادکردنی سێ تايبەتمەندی راگەياند


بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای فەيسبوکی خاوەن تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام زيادکردنی سێ تايبەتمەندی گرنگ و بەهێزی بۆ ئاپەکەيان بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس راگەياند.

لە رێگەی بلۆگەری تايبەتی خۆيانەوە، دەستەی بەڕێوبەرانی ئينستاگرام تايبەتمەندی ناچالاککردنی کۆمێنتيان لە ئاپەکەيان راگەياند، واتە بەکارهێنەر چالاککردن و ناچالاککردنی کۆمێنت بۆ پۆستەکەی بە ويستی خۆی دەبێت و دەتوانێت لە هەندێ پۆست ـدا رێگە نەدا بەکارهێنەر و فۆڵۆوەرەکانی کۆمێنت بنووسن

خه‌ندان

تايبەتمەندی کۆمێنتەکە

تايبەتمەندیش دووەم تايبەتە بەو هەژمارانەی لە گشتييەوە دەبنە تايبەت واتە لە public ـەوە دەکرێنە Private کە دەتوانن ئەو فۆڵۆوەرانە رەشبکەنەوە کە نايانەوێت.

تايبەتمەندی سێيەم و کۆتايش بريتييە لە يارمەتيدانی هاوڕێيەکەت دوای ئەوەی دەبينی لەلايەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بەبێ هودە ريپۆرتکراوەو هەڕەشەی داخستنی هەژمارەکەی لەسەرە، هاوڕێکانی دەتوانن لە رێگەی بەشێکی تايبەتييەوە يارمەتی بدەن.

ئەم تايبەتمەندييانەش بە تێپەڕبوونی کات بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئينستاگرام لە رێگەی Update ـەوە زياد دەکرێت و لە ئێستاشدا بۆ چەند وڵاتێک کارايە.

You may also like...