چۆنیەتی هێنانەوەی ئەکاونتی هاککراوی ئینستاگرام ، بەبێ پاسۆرد و ئیمەڵ


زۆر جار بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەک هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر ڕوبەڕوی هاککردن دەبنەوە، بەشێوەیەکی گشتی بۆ هێنانەوەی هەژمارە هاککراوەکەت پێویستە ئیمەیڵ و پاسۆردی ئەو ئیمەیڵەت لەبیربێت کە ئینستاگرامەکەت پێ داناوە، تا لەڕێگەی ئیمەیڵەکەتەوە هەژمارەکەت بگەڕێنیتەوە، بێگومان ئەمە ڕێگەیەکی سادەو ئاسانە .. بەڵام ئەگەر پاسۆردی ئیمەیڵەکەشت لەبیر کردبێت!!

لەم بابەتەدا فێرخواز ئاراستە دەکەین بۆ فێربونی چۆنیەتی هێنانەوەی هەژاماری هاککراوی ئینستاگرامەکەی بەبێ بەکارهێنانی پاسۆردی ئیمەیڵەکەی:

١/ سەرەتا سەردانی فۆرمی گەڕانەوەی هەژمارەکە بکە لەڕێگەی ئەم لینکەوە


٢/ پاشان ئیختیاری هەژمارەکەی من My Account هەڵبژێرە .

٣/ ئنجا ئیختیاری No نەخێر هەڵبژێرە، واتە نەخێر ناتوانم بچمە ناو ئەو ئیمەیڵەوە کە هەژماری ئینستاگرامەکەم پێ دروستکردووە.


٤/ لە تێکست بۆکسی یەکەمی فۆرمەکەدا ئیمەیڵ ئەدرێسێک داغڵ بکە بۆ ئەوەی تیمی ئینستاگرام زانیاریەکانت بۆ بنێرن..

٥/ لە تێکست بۆکسی دووەم ناوی هەژماری ئینستاگرامەکە داغڵ بکە 

٦/ لە تێکست بۆسی سێهەم ئەو ئیمەیڵ ئەدرێسە داغڵ بکە کە پێشتر هەژماری ئینستاگرامەکەت پێ دروستکردووە ..


٧/ دواتر لە بەشی What kind of account is this? ئیختیاری دووەم دیاری بکە ، وە لەبەشی Did you create this account? هەڵبژاردەی یەکەم دیاری بکە ، لە بەشی Who accessed your account? دووبارە یەکەم ئیختیار دیاری بکە و پاشان کلیک بکە لەسەر دوگمەی send بکە بۆ ناردنی ڕاپۆرتەکەت ، پاش ماوەیەک تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زانیاریەکان دەنێرێت بۆ ئیمەیڵەکەت ..

کاروان ئایتی

You may also like...