تەکنۆلۆژیایەکی نوێ وەبەردەهێنرێت، کە تەنھا چەند چرکەیەکت دەوێت بۆ پڕ شەحنکردنەوەی مۆبایلەکەت


شارەزایان جۆرە ماددەیەکیان دۆزیوەتەوە کە رێگە دەدات پاتری لە چەند چرکەیەکدا بارگاوی بکرێتەوە و ئەوەش ھەمووانی سەرسام کردووە. بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان توێژەرانی زانکۆی سورەی و بریستڵ لە بەریتانیان جۆرە بارگەھەڵگرێکی نوێیان درووستکردووە کە رێگەخۆشکەرە بۆ خێرا بارگاویکردنەوەی پاتری، ھەروەھا ئەو ماددەیە لە پۆلیمەرێک درووستکراوە و ھەموو گەردیلەکان بۆندیان لەگەڵ یەکتردا درووست کردووە و

ماددەکە بەخێراییەکی زۆر بارگە وەردەگرێت و لەکاتێکدا بەر کارەبا دەکەوێت بڕێکی زۆر وزە لەخۆیدا ھەڵدەگرێت. ھاوکات بەکارھێنانی ئەو ماددەیە لە پاتری مۆبایلدا وادەکات بەخێراییەکی خەیاڵی مۆبایلەکەت بارگاوی بکەیتەوە و تەنھا چەند چرکەیەکت دەوێت بۆ پڕ شەحنکردنەوەی مۆبایلەکەت، ھەروەھا لەماوەی داھاتوودا توێژەران دەست دەکەن بە بەکارھێنانی ئەو ماددەیە لە پاتریدا.

کاروان ئایتی 

You may also like...