سناپ گروپ چات زياد دەکات


کۆمپانيای سناپی خاوەن بەرنامەی سناپچات زيادکردنی تايبەتمەندييەکی بۆ بۆ بەرنامە زەردەکەيان راگەياند ئەويش بەبۆنەی هاتنی پشووەکانی سەر ساڵی زاينييەوە.

لە رێگەی بلۆگەری تايبەتی خۆيان لە تۆڕی ئينتەرنێت، سناپ زيادکردنی تايبەتمەندييەکی بەناوی گروپ چات راگەياند کە بە بەشێکی گرنگی زانيوە بۆ بەکارهێنەرانی.


وێنەی تايبەتمەندييەکە

بەپێی روونکردنەوەکەی ئەوان بێت دروستکردنی گروپ چات بەمجۆرە دەبێت، پاش دياريکردنی ناوی ئەو بەکارهێنەرانەی لە گروپەکەدا دەبن راستەوخۆ لەلايەن ئەو کەسەی هەڵدەستێت بە دروستکردنی بە ناردنی نووسينێک گروپەکە دروست دەبێت، وەک لەم وێنەيەی سەرەوەدا دەردەکەوێت.


تايبەتمەندی گروپەکە

تايبەتمەندييەکانی ئەو گروپ چاتە وەک تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان وايە بەکارهێنەر دەتوانێت ناوی گروپەکە بگۆڕێت و خودی کەسەکانی ناويشی بۆيان هەيە گروپەکە جێبهێڵن، هەروەها خاوەنی گروپەکە دەتوانێت کەسی ديکە زياد بکاتە ناوی، شتەکانی ناویشی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەمێنێتەوە.

ئەم تايبەتمەندييەش بەپێی تێپەڕبوونی کات دەچێت بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەيە لەسەر ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس، لە رێگەی نوێکردنەوەوە دەتوانرێت ببنە خاوەنی.
خەندان

You may also like...