بەم ئەپە، نەخشەی دنیا بۆ دۆزینەوەی شوێنەكان بەكار بهێنە، بەبێ ئینتەرنێت


ئاپی City Maps2Go Pro ئێستە بۆ بەكارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن و سیستەمی ئای ئۆ ئێس بێ بەرامبەر خراوەتە ڕوو و لە ئاپ ستۆری مۆبایلی ئایفۆن دەتوانن بە ئاسایی داونلۆدی بكەن. لە ڤێرژنە نوێكەی ئەو ئاپەدا، خزمەتگوزارییەكانی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێسیش خستووەتە ڕوو، هەروەها چەند تایبەتمەندییەكی نوێی لە ڤێرژنە تازەكە خستووەتە ڕوو، كە تەواو كێشە و كەموكوڕییەكانی نەماوە.

بەكارهێنەرانی ئایفۆن ئێستە دەتوانن بۆ گەڕان و گەشتەكانیان و دۆزینەوەی ئەو شوێنانەی بۆی دەچن و دۆزینەوەی شوێنە گەشتیاری و كولتووری و شوێنەوارییەكان و تەواوی فەرمانگە و شوێنە گشتییە ناودارەكانی شارەكانی دنیا سوود لەو ئاپە وەربگرن، كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و بێ پێویست بوون بە ئینتەرنێت دەتانگەیەنێتە شوێنی مەبەست، ئەمەش پێچەوانەی ئاپەكانی تری نەخشەیە كە لە هەندێ وڵات كێشەیان تێ دەكەوێت و شوێنەكان بە وردی ناخەنە ڕوو، بەڵام ئەو ئاپە هەموو وڵات و شارەكانی دنیای تێدا تۆمار كراوە و هیچ كات پەكتان ناكەوێت.

لە نەخشەكانی ئەو ئاپەدا، بە وردی نەخشەی 150 وڵاتی دنیای تێدایە، هەروەها 60 هەزار شوێنی ناوداری شارەكانی دنیای لێ تۆمار كراوە و 50 ملیۆن شوێنی جیاجیای دنیایشی بەوردی لێ خراوەتە ڕوو.

ئێستە دەتوانن بە ئاسایی و بێ بەرامبەر لە ئاپ ستۆری مۆبایلی ئایفۆن بە قەبارەی 100 مێگابایت ئەو ئاپە داونلۆد بكەن و بەكاری بهێنن و زۆرترین سوودی لێ وەربگرن. کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە بۆ سیستەمی ئەندریۆد..


You may also like...