فەیسبووک گۆڕانکاری نوێ دەکات لە ئەپەکانی دا

 

پڕۆگرامی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لەسەر سیستەمی ئەندرۆید نوێ دەبێتەوە و تایبەتمەندییەکیشی بۆ زیاد دەکرێت. دوێنێ شەممە 24/12/2016، کۆمپانیای فەیسبووک، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەی لەسەر سیستەمی ئەندرۆید نوێ کردەوە و تایبەتمەندیی سلایدشۆ (slideshow)ی لەسەر ئەو سیستەمە بەردەست کرد. تایبەتمەندیی سلایدشۆ، لە مانگی 6ی ئەمساڵدا، لەسەر سیستەمی IOS بەردەست کرا، ئێستاش ئەو تایبەتمەندییە بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەست کراوە.

لەمەوپاش بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید دەتوانن وێنە، ڤیدیۆ و گۆرانییەکانیان بخەنە نێو تایبەتمەندیی سلایدشۆ و ھاوڕێکانیان تاگ (Tag) بکەن، یاخود ھەر کاتێک ویستیان سەیری ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بکەنەوە، کە پێشتر خستبوویانە نێو سلایدشۆ، دەتوانن بە ئاسانی و بە کلیکێک بچنە نێو تایبەتمەندیی سلایدشۆ و سەیریان بکەنەوە.

بۆ بەدەستھێنانی ئەم تایبەتمەندییە، پێویستە پڕۆگرامی فەیسبووک، لەنێو مۆبایلەکانتاندا، نوێ (Update) بکەنەوە.

You may also like...