فلاشێکی ١٢٨ گێگابایتی بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن دروست دەکرێت


وەک ئاشکرایە زۆربەی بەکارھێنەرانی ئایفۆن کێشەی نەبوونی جێگایان ھەیە لەناو مۆبایلەکانیان بۆ ھەڵگرتن و پاراستنی ڤیدیۆو وێنەو پێداویستییەکانی تر.
بەڵام ئەو کێشەیە ئێستا چارەسەر کراوە ئەویش لەرێی فلاشێک و دابەزاندنی ئەپلیکەیشنێک بەناوی “iKlips ٣.٠” لەناو مۆبایلەکەتدا، بەکارھێنەران دەتوانن ئێستا ئەو فلاشە بەدەستبھێنن، نرخەکەشی بەگوێرەی قەبارەکەیەتی.
بۆ نمونە فلاشی ٣٢ گێگابایت بە ٧٠ دۆلارە، ٦٤ گێگابایت بە ٨٩ دۆلارە، ١٢٨ گێگابایت بە ١٥٣ دۆلارە.
ئەم فلاشە بەئاسانی لە مۆبایلی جۆری ئایفۆن و ئایپاد دەبەسترێت، ھەروەھا ئەو فلاشە دەتوانرێت وشەی نھێنی بۆ دابنرێت بۆئەوەی پارێزراو بێت.

You may also like...