گۆڕانکاری لە کامێرای ماسنجەری فەیسبووکدا دەکرێت

 


کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی ھاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (سناپ چات)ی بۆ ماسنجەرەکەی زیاد کردووە.

دوێنێ ھەینی 16/12/2016، بەرپرسانی فەیسبووک، گۆڕانکارییەکیان لە کامێرای ماسنجەری فەیسبووکدا کرد و تایبەتمەندییەکی ھاوشێوەی سناپ چاتیان بۆ زیاد کرد.

لەم گۆڕانکارییە نوێیەدا، بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک دەتوانن کاتێک وێنەی سێڵفیی خۆیان بە کامێرای ماسنجەری فەیسبووک دەگرن، کۆمەڵە فلتەرێکی ھاوشێوەی سناپ چات، بۆ وێنەکەیان زیاد بکەن، ئینجا وێنەی خۆیان بگرن و بۆ ھاوڕێکانیان بنێرن.

پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، کە تایبەتە بە کۆمپانیای فەیسبووک، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە و بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی، دەژمێردرێت.وێنە ی تایمەند مندیکە
 

ئاماده كردن :twana  sabah

You may also like...