بزانە کەسێکی تر هێڵی ئینتەرنێتەکەت بەکاردەهێنێت


کاتێک گومانت لەوە هەبوو وای فایەکەت هاککراوە ڕاوتەرەکەت بپشکنە کە ئەویش بە م ڕێگایە دەکرێت لە سەرەتادا دەچیتە ناو ڕاوتەرەکەت و سەیری بەشەکانی دەکەیت و دەردەکەوێت چ ئامێرێک پەیوەندی بە ڕاوتەرەکەتەوە کردووە ئەگەر نەتزانی چۆن دەچیتە ناو ڕاوتەرەکەت لە کەتەلۆگی ڕاوتەرەکەتدا زانیاری هەیە یاخود لەڕێگەی گوگڵەوە لەڕێگاکانی چونە ناو ڕاوتەر و سەیرکردنی بەشەکانی سوودوەربگرە

ڕێگایەکی ئاسانتر هەیە بۆ زانینی ئەوەی ئایا وای فایەکەت هاک کراوە یاخود نا ئەویش لە ڕێگەی بەرنامەی Net Cut بۆ Android بەڵام دەبێت مۆبایلەکەت ڕووت کرابێت وە بەرنامەی Fing - Network Scanner بۆ IOS کە بەرنامەکان بێبەرامبەرن و ناوی ئەو ئامێرانەت پێدەڵێن کە پەیوەندیان بە وایفایەکەتەوە کردووە کاتێک ناوی ئەو ئامێرانەت زانی دەتوانیت جیایبکەیتەوە کام ئامێرە هی خۆتەو کامە سەر بە تۆ نیەو لە ڕێگەی هاکەوە ئینتەرنێتەکەتی بەکارهێناوە هاککردنی وای فای دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی ئینتەرنێتەکەت ، هەر کاتێک هەستت بە خاوبونەوەیەکی نائاسایی کرد وا باشترە یەکێک لەم ڕێگایانە بەکاربهێنیت كه باسم كرد. 

بۆ دابەزاندنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئیس لێرە کلیک بکە
هەرچی بۆ سیستەمی ئەندرۆیدە کلیک لێرە بکە 


کاروان ئایتی

You may also like...