وەن پڵەس مۆبايلە نوێيەکەی خستە بازاڕەوە

لە هەفتەی رابردوو کۆمپانيای وەن پڵەسی چينی بەرهەمێکی نوێی نمايشکرد و خستنە بازاڕیشی راگەياند کە کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ لەخۆدەگرێت.
ئەو بەرهەمە نوێيەی کۆمپانيا چينييەکە ناوی (OnePlus 3T)ەو ئەم تايبەتمەندييانەش لەخۆدەگرێت:
OnePlus 3T
- قەبارەی شاشەکەی ٥،٥ ئينجە بە Full HD
- سناپدراگۆنی ٨٢١
- رامەکەی شەش گێگابايتە
- ميمۆری ناوەکييەی بە دوو جۆر بەردەستە ٦٤/١٢٨ گێگابايت
- کامێرای پێش و پشتەوەی مۆبايلەکە ١٦ مێگاپيکسڵە
- توانستی باترييەکەی ٣٤٠٠ ملیئەمپێرە
- سيستمی ئۆکسجينی لەسەرە کە لەسەر سيستمی مارشماڵۆی ئەندرۆيد داڕێژراوە
- نرخەکەی بۆ ٦٤ گێگابايتی بە ٤٣٩ دۆلارە، بۆ ١٢٨ گێگابايتی بە ٤٩٩ دۆلارە
هەروەها پاش دوو رۆژ لە خستنە بازاڕی ئەو مۆبايلە، کۆمپانياکە لە بەياننامەيەکی دا بەشێوەيەکی کاتی فڕۆشتنی (OnePlus 3T) لە ئەمريکا و ئەوروپا راگرت.
خەندان - سەربەست نەجمەدين

You may also like...