بۆ ئەندرۆيد، کێشە گەورەکەی سناپچات چارەسەر کرا


پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو بەرنامەی سناپچات بۆ سيستمی ئەندرۆيد تووشی کێشەهات و بەکارهێنەرانی ئەو سيستمە نەياندەتوانی خزمەتگوزارييەکی گرنگ بەکاربهێنن لە ئێستادا چارەسەرکراوە.

ئەو کێشەيەی رووبەڕووی سناپچاتەکەی ئەندرۆيد بوو بوويەوە بريتی بوو لە کارکەوتنی فلتەر و ماسکەکانی، کە هەندێک لە بەکارهێنەرانی سەرجەم ماسکەکانی نەمانبوون و هەندێکی ديکەشی کاری نەدەکرد سەرەڕای ئەوەی لە بەرنامەکەدا هەبوون.


ماسکەکان دوای نوێبوونەوەی بەرنامەکە

لە هەفتەی رابردوو پاش نوێبوونەوەی بەرنامەکە و گۆڕينی ڤێرژنی بۆ 9.43 ، لە ئێستادا چارەسەرکراوەو سەرجەم ماسکەکان بەردەستە بۆ بەکارهێنەران و هيچ کێشەيەکی نەماوە.

بەکارهێنەر لەکاتی نوێکردنەوەی دا دەبێت پەنابەرێتە بەر بازاڕێکی ئەليکترۆنی ديکە و نەچێتە پلەی ستۆر چونکە ئەو بەرنامەيە لەوێ کارانييە بۆ داگرتن، باشترين شوێنيش بازاڕی (apk4fun)ـە و بۆ داگرتن بەردەستە.

خەندان - سەربەست نەجمەدين

You may also like...