چۆنيەتی ئاشکراکردنی ئەو شوێنانەی ڤايبەرەکەتی لێ کراونەتەوە


لە بەرنامەی ڤايبەردا کە بۆ مۆبايلە زيرەکەکان و کۆمپيوتەر بەردەستە، تايبەتمەندييەکی گرنگ و بەهێز بوونی هەيە کە رێژەيەکی کەمی بەکارهێنەر هەست بە گرنگی ئەو خزمەتگوزارييە دەکەن و پێيان زانيوە.

ئەوە روونە زۆربەی بەکارهێنەرانی ڤايبەر لە رێگەی سيستمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيدەوەيە، بەڵام هەندێکيشی لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە بەکاريدەهێنن و دايانبەزاندووە لە کاتێکدا لەسەر مۆبايلەکانيشيان بەکاريدەهێنن، هەربۆيە ڤايبەر بوونی ئەو تايبەتمەندييەی بە پێويست زانيوەو زياديکردووە.

تايبەتمەندييەکەش بريتييە لەوەی بەشێک لەناو بەرنامەی ڤايبەردا هەيە کە هەڵدەستێت بە پێشاندانی ئەو شوێنانەی ڤايبەرەکەتی لێوەکراوەتەوەو بەکارهێندراوە.

واتە کاتێک تۆ يان هەرکەسێکی ديکە لە رێگەی کۆمپيوتەر يان تابلێت ڤايبەرەکەت بکاتەوەو بەکاريبهێنێت ئەوا ئەو تايبەتمەندييە ئاگادارت دەکاتەوە، هاوکات دەتوانی سەيری بکەيت و لە رێگەیەوە پێی بزانيت لەکوێوە ڤايبەرەکەت کراوەتەوەو ئەکتيڤ بووە، دەشتوانی داشيان بخەيتەوە.

ئەمەش بۆ لايەنی هاک و پاراستن سوودێکی زۆری دەبێت بۆ بەکارهێنەران چونکە لەکاتی کردنەوەی هەژمارەکەیدا بەبێ ئاگاداری خۆی، ئەو تايبەتمەندييە پێی دەڵێت و دەشتوانێت بيوەستێنێت، ئەمە بێجگە لەوەی زانياریی تەواوەتیشی پێدەڵێت.

تايبەتمەندييەکە:

- بچنە Setting
- دواتر Desktop And Tablets


خەندان – سەربەست نەجمەدين

You may also like...