ئەمڕۆ زۆرێک لە هەژمارەکانی جی مەیڵ هاککرا، بەم ڕێگەیە بزانە تۆی تیادایە


ھاککردنی ژمارەیەکی زۆر جیمەیڵ ھەمووانی تووشی شۆک کردووە و دەشێت ئەکاونتەکەی تۆش یەکێک بێت لەو جیمەیڵە ھاککراوانە. بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان چەند ھاکەرێکی بەناوبانگ جۆرە پرۆگرامێکی ڤایرۆسییان درووستکردووە بەناوی (Gooligan) و دەچنە ناو ئیمەیڵی بەکارھێنەرانەوە، ھەروەھا ئەو ڤایرۆسە لەڕێگەی چەند ئەپلیکەیشنێکی وەک (جی مەیڵ، گووگڵ پلەی، گووگڵ دۆکس، گووگڵ درایڤ)ەوە لەناو مۆبایلدا دادەبەزێنرێن.

ھاوکات ڤایرۆسەکە لە سیستەمی ئەندرۆیددا بڵاوبۆتەوە و رۆژانە ١٣ ھەزار مۆبایل تووشدەبن و ژمارەیەکی زۆر جی مەیڵ ھاک دەکرێن، ھەربۆیە پێویستە ئاگاداری خۆت بیت و ھیچ ئەپلیکەیشنێک دانەبەزێنیت پێش ئەوەی دڵنیابیتەوە لە سەرچاوەکەی، ھەروەھا بۆئەوەی بزانیت ئاخۆ ھاککراویت یان نا سەرتا دەتوانیت کیلک لەسەر ئەم لینکە بکەیت، پاشان ئیمەیڵەکەت لە ناو تێکست بۆکسی دیاریکراودا بنوسە هەر وەک لە وێنەکەدا زۆر ڕونە ..


پاشان چێکی I am not robot بکە و پاشان کلیک بکە لەسەر دوگمەی Check بۆ چێکردنی ئیمەیڵەکەت، هەر وەک لەم دەرئەنجامەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئیمەیڵەکەی ئێمە پارێزراوە و هیچ کێشەیەکی نیە ..

You may also like...