بەھەڵە ژمارەیەکت بلۆک کردووە بەم جۆرە بیکەرەوە


ھەندێ جار بەھۆی ھەڵە بەکارھێنان یان بەدەستی منداڵ یان نەشارەزاییەوە ھەندێ ژمارەی کەسە نزیکەکانیشمان لەمۆبایلەکانمان بلۆک دەبن و کاتێ پەیوەندییان پێوە دەکەین زەنگێک دەڕوات پاشان نامێنێت و دادەخرێتەوە، بۆیە بۆ ئەوانەی خاوەن مۆبایلەکانی سامسۆنگ گالکسی S٥ ن چیتر ئەو گرفتەیان نابێ و بەم ھەنگاوانە دەتوانن ژمارە بلۆککراوەکان بکەنەوە.

سەرەتا دەچیتە Phone دواتر لەژێر Contacts سێ نوقتە ھەیە پەنجەی پێدا بنێ ، ئنجا کلیکی Settings بکە ئینجا Call دواتر Call Rejection ئینجا پەنجە بنێ بە 
Auto reject list ئەوسا ئەو ژمارانە دەکاتەوە کەبلۆکت کردوون دەتوانیت نیشانەی راستیان لەسەر دابنێیت لەچوارگۆشەی تەنیشتی و دواتر بیسڕیتەوە لەرێی تەنەکەخۆڵەکەوە، دەشتوانیت ھەموویان پێکەوە بسڕیتەوە لەلیستەکە.
ئەمەش ئاسانترین رێگایە بۆ ئەو گرفتە، بەھیوای سوود گەیاندن بەھەمووان، تۆش ئەگەر سودت لەم زانیارییانە وەرگرت، Share ی بکە بۆ ھاوڕێیانت . 


You may also like...