فەيسبوک خزمەتگوزارييەکی سناپچات بەکاردەهێنێتەوە


رکابەری فەيسبوک لە بەرانبەر سناپچات بەردەوامە و پاش سەرنەکەوتنی لە کڕينەوەی بەرنامە زەرد پۆشەکەدا، کۆمپانيای فەيسبوک هەوڵی بردن و بەکارهێنانەوەی سەرجەم تايبەتمەندی و خزمەتگوزارييەکانی سناپ دەدات.

پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوو خزمەتگوزارييەکانی (ستۆريس، سکرين شۆت، ميمۆريس، فلتەر، ماسک) لە بەرنامەکانيان بەکارهێنايەوە، لە ئێستادا فەيسبوک لە هەوڵی کاراکردنی دانەيەکی ديکەيە.

خزمەتگوزارييەکە

لەلای فەيسبوک ئەو خزمەتگوزارييە ناوی (Collections) ـەو بەهەمان شێوەی سناپچات دەيانەوێت کاری لەسەر بکەن و لە بەشی (News Feed)ی ميمۆريس بۆ بەکارهێنەرانی بخەنە بەردەست.

بيرۆکەکەش هەمان بيرۆکەی سناپچاتە کە لەوێ ناوی (Discover)ـەو تيادا ميديا بەناوبانگەکان وەک ريکلام شوێنێکيان بۆخۆيان داگيرکردووەو لەوێوە بابەت و پۆستەکانيان بڵاودەکەنەوە، ئامانج لێی راکێشانی زۆرترين بەکارهێنەر و لە بەرانبەريشدا سناپچات قازانجی مادی دەکات.
خەندان 

You may also like...