چۆن موبایلە ئایفۆنەکەت بە خێراترین ڕێگا شەحن دەکەیتەوە؟




ئەگەر لە بەکارهێنەرانى موبایلى ئایفۆنیت و بێزاریت لە خاوی شەحن بوونەوەى موبایلەکەت ئەوا، ئەم شەش خاڵە هاوکاریت دەکات لە خێراتر کردنى شەحنبوونەوەى موبایلەکەت.

یەکەم: "USB" کۆمپیتەر بە کارمەهێنە بۆ شەحنکردنەوەى موبایلکەت چونکە کاتێکى زۆرى دەوێـت.

دووەم: دوورکەوەرەوە لە بەکارهێنانى شاحینەى ساختە و لاواز چونکە دەبێـتە هۆى لاواز کردنى پاتری موبایلەکەت و هەندێک جار دەبێتە هۆى کەوتنەوەى ئاگر یاخود لە کارکەوتنى موبایلەکەت.

سێیەم: هەوڵبدە هەمیشە موبایلەکەت لە شوێنێکى فێنکدابێت دووریخەرەوە لە پلەى گەرمى بەرز ، چونکە پاترییەکان لە جۆرى "لیسیون ئایۆن" ن و هەستیارن بە پلەى گەرمى بەرز.

چوارەم: داخستنەوەى بەرنامەکان .. پێویستە لە کاتى شەحنکردندا بەرنامەکانى وەک بلوتوس و موسیقا و ڤیدیۆ و جۆرەکانى تریش کە شەحنى زۆر بەرکاردەبەن ، داخرێن بۆ ئەوەى ڕێگەى بدەن بە زووى شەحن وەرگرێت.

پێنجەم: دەتوانیت موبایلەکەت بخەیتە سەر "بارى فڕین" و لەو کاتەدا هیچ جۆرە پەیوەندی و نامەیەکت بۆ نایەت و هاوکارى خێرا شەحن کردن دەکات

شەشەم: هەمیشە دڵنیابەرەوە لە پاکڕاگرتنى شوێنى شەحنی موبایلەکە و بیپارێزە لە تەپوتۆز و پیسی ، چونکى لەکاتى پیسبووندا خێرایى شەحنکردن دادەبەزێت.

n>t

You may also like...