ھۆشداری لەبارەی ئەم پلاکی شەحنانەوە دەدرێت


شارەزایانی بواری ئەلیکترۆنی ھۆشداری دەدەن لەبارەی جۆرە پلاکێکەوە کە بۆ بارگاویکردنەوەی ئایفۆن بەکاردەھێنرێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەکارھێنانی پلاکی کۆپیکراو و نائەسڵ دەتوانێت ژیانت بخاتە مەترسییەوە، شارەزایان باسیان لەوە کردووە کە ھەندێک جۆری پلاک بۆ بارگاویکردنەوەی ئایفۆن نەگونجاوە و ڤۆڵتییەیەکی زۆر دەگەیەنن و زۆرجاریش گڕدەگرن و ئەوەش ئەگەری کارەساتی نەخوازراو بەدوای خۆیدا دەھێنێت.
ھاوکات سەرفکردنی پارەیەکی زیاتر بۆ کڕینی پلاکێکی ئەسڵ ژیانت دەپارێزێت، بۆ ناسینەوەی پلاکێکی ئەسڵیش پێویستە سەیری بکەیت و بزانیت کە لۆگۆیەکی پێوەیە کە مانای ئەسڵ دەگەیەنێت، ھەروەھا ئەو سەرانەی دەچنە ناو پلاکەوە نابێت لە ٩.٥ میلیمەتر کەمتر بن و ئەگەریش لەوە کەمتر بن ئەوا ئەگەری شۆرتی کارەبا درووست دەبێت، لەکاتێکیشدا دڵنیانەبوویت لێی ئەوا ھیچ کات مۆبایلەکەت بەجێمەھێڵە و ھەرکات پڕ بارگە بوو ئەوا پلاکەکەی بکوژێنەرەوە.

You may also like...