له‌ماوه‌ى 30 چركه‌دا مۆبايله‌كه‌ت شه‌حن بكه‌وه‌

كۆمپانياى InstaCharge ئه‌پڵيكه‌يشنێكى داهێناوه‌ هه‌ر به‌ناوى كۆمپانيايه‌كه‌يه‌وه‌، كه‌ ده‌توانێت له‌ماوه‌ى 30 چركه‌دا مۆبايل شه‌حن بكاته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، كۆمپانياىInstaCharge توانويه‌تى وه‌ها ئه‌پڵيكه‌شنێك دابهێنێت، به‌جۆرێك تواناى ئه‌مباركردنى وه‌زه‌ى هه‌بێت و له‌كاتى هاتنه‌خواره‌وه‌ى وه‌زه‌ى پێويستى نێومۆبايله‌كه‌، له‌ماوه‌ى 30 چركه‌دا شه‌حن بكرێته‌وه‌.

بڵاويشكردووه‌ته‌وه، داهێنه‌رى ئه‌م ئه‌پڵێكه‌يشنه‌ ناوى دۆگلاس ستيوارته‌، كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ريكييه‌ و دانيشتووى وڵاتى فيجيه‌، له‌ ساته‌وه‌ختى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگى كۆمپانياى InstaCharge له‌ هۆتيلى گراند باسيفيك له‌ سۆڤاى پايته‌ختى فيجى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، بۆ ماوه‌ى دووساڵ خه‌ريك بووه‌ تا ئه‌م ئه‌پڵيكه‌يشنه‌ى دروست كردووه‌.

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕى (هافينگتون پۆست) روونيكردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا هيچ راپۆرتێك ياخود به‌ياننامه‌يه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌پڵيكه‌يشنه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتيان به‌كارى بهێنن، چونكه‌ تا ئێستا مشتومڕ له‌نێوان زانايانى بوارى فيزيايى له‌سه‌ره‌ و رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ بووه‌ته‌وه‌.

You may also like...