9 yasae qadag akrawe wlatan ka jigae pekanenn

٩ یاسای قەدەغەکراوی وڵاتان کە جێگای پێکەنینن

١- لە کۆریای باکور، پیاو دەتوانێت تەنها بە دە ستایل پرچی ببڕێت، بێگومان ئەویش حکومەتی ئەو وڵاتە دیاری دەکات.

٢- لە تایلەند هەر کەسێک بنێشتی جویراو فڕێبدات  ٥٠٠ دۆلار غەرامە دەکرێت.

٣- لە وڵاتی چین ئەو خێزانانەی کە لە ناو شاردا دەژین تەنها دەتوانن یەک منداڵیان هەبێت، ئەوانەی دەرەوەی شاریش دوو منداڵ.

٤ – لە وڵاتی ئەڵمانیا، ئەگەر بە پشتی ( سەرین) ‌هێرش بکەیتە سەر کەسێک وەک ئەوە وایە بە چەقۆ هێرشت بۆ کردبێت و هەمان سزاشی هەیە.

٥- لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا ئەگەر ئۆتۆمبێل بە پیسی لێبخوڕیت ١٠٠ دۆلار غەرامە دەکرێیت.

٦- لە شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا ئەگەر خواردن بدەیت بە کۆترەکان ٥٠ تا ٦٠٠ دۆلار غەرامە دەکرێیت.

٧- لە وڵاتی بەریتانیا هەڵواسینی وێنەی رێکلام بەسەر وێنەی شاژندا نیشانەی خیانەتە و بە مانای شکاندنی یاسای پادشایەتی دێت.

٨- لە ئوستورالیا، تەنها پسپۆڕی بواری کارەبا مافی ئەوەیان هەیە گڵۆپی کارەبا بگۆڕن.

٩- لە وڵاتی فەڕەنسا ناتوانرێت هیچ بەرازێک ناوبنرێت ناپلیۆن.

ئاماده‌ كردنی بولبولی ده‌نگخۆش

You may also like...