چۆنیەتی زیاد کردنی بەشی کەسە باوەڕپێکراوەکان(Trusted Contacts) بۆ پاراستنی فەیسبووک


لە ئێستادا زۆرینەمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک خاوەن ئەژمارێکی تایبەت بەخۆمانین و رۆژانە بەکاری دەھێنین.وە ھەمیشە دەبێت ئاگاداری تێکنەچوونی ئەم ئەژمارە بین و پارێزرگاری لێ بکەین.
بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای فەیسبووک چەندان تایبەتمەندی داناوە بۆ پاراستنی ئەژمارەکانمان لە تێکچوون و ئامادەکاری پێشوەختە لە تێکچوون.
لە بابەتەکانی پێشوو تردا ، ھەندێک لە تایبەتمەندیەکانمان روون کردۆتەوە.
ئەمجارەیان باس لە تایبەتمەندی کەسە باوەڕپکراوەکان دەکەین.
ئەم تایبەتمەندیە بریتیە لە زیاد کردنی سێ بۆ پێنج کەس لە کەسە نزیکەکانت، بۆ ئەوەی ھەرکاتێک تووشی تێکچوونی ئەژمارەکەت بویت، ئەوا لە رێگەی کەسە نزیکەکانتەوە بتوانی بە ئاسانی ئەژمارەکەت بگەڕێنیتەوە.
شێوازی کارەکان بەم جۆرەیە:
کاتێک تۆ ئەژمارەکەت تێک دەچێت. تۆش ھەوڵی گەڕانەوەی دەدەیت، فەیسبووک کۆدی تایبەتی بۆ ئەو کەسانە دەنێرێت کە پێشتر ھەڵتبژاردبوو. تۆش دەبێ پەیوەندی بەو کەسانەوە بکەیت و کۆدەکان وەربگریەوە و لە فەیسبووکەکەت دەینوسیەوە راستەوخۆ ئەژمارەکەت دەکرێتەوە چارەسەر دەبێت.

بۆ چاڵاک کردنی ئەم بەشە :
سەرەتا بەشی سێتتینگ بکەوە لە ئەژمارەکەت و بڕۆ سەر بەشی سکویریتی (لە وێنەکە ئاماژە بە ژمارە یەک کراوە)
پاشان کلیک لەسەر بەشی Trusted Contact بکە (لە وێنەکە ئاماژە بە ژمارە دوو کراوە)
لەوێدا دەتوانی لە نێوان سێ تاوەکوو پینج کەس لە کەسە نزیکەکانت ھەڵبژێری و پاشان پاشەکەوتیان بکەیت.


کارەکانمان بە سەرکەوتووی ئەنجام دا.
ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە ، ھەرکاتێک تووشی کێشە بیت، راستەوخۆ بەشێکت بۆ دەکرێتەوە وێنەی کەسە نزیکەکانت پیشان دەدات و ھەنگاوەکانت لەگەڵ دەڕوات. 

You may also like...