گۆڕانکاری لە ماسنجەری فەیسبووکدا دەکرێت

 


بۆ کریسمس و سەری ساڵی نوێی زایینی، کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، گۆڕانکارییەکی لە ماسنجەرەکەیدا کردووە.

دوێنێ شەممە 24/12/2016، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی، ھەروەھا بەھۆی کریسمسەوە، کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕانکاری لە وێنەی ھەژمار (ئەکاونت)ی سەرجەم بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووکدا کرد.

بەھۆی کریسمس و سەری ساڵی نوێی زایینی، کۆمپانیای فەیسبووک بە شێوەیەکی خۆکاری، وێنەی ھەژماری سەرجەم بەکارھێنەرانی وا لێ کردووە، بەفری لەسەردا بێتە خوارەوە و وێنەی ھەژماری بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک، بووەتە وێنەی جووڵاو.

ھەموو ساڵێک بە بۆنەی کریسمس و سەری ساڵی نوێی زایینی، فەیسبووک گۆڕانکاری بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست دەکات، ئەم گۆڕانکارییەی ئێستاشی، پێ دەچێت کاتی بێت و دوای سەری ساڵی زایینی، گۆڕانکارییەکە ڕابگیرێت.

ئێستا پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، بە یەکێک لە پڕۆگرامە سەرکەوتووەکان دەژمێردرێت، ھەروەھا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.


You may also like...