ئەم مۆبایلە بەباشترین دیاریکرا..بزانە ئەوەی تۆیە ؟


لەوانەیە مۆبایلەکەت بەباشترین دابنێیت چونکە دوای ماوەیەکی زۆر بیرکردنەوە ھەڵت بژاردووە و لەگەڵیدا راھاتوویت، بەڵام شارەزایان باس لە تایبەتمەندی یەکێک لە مۆبایلە بەناوبانگەکان دەکەن کە وادەکات باشترین بێت.
لەکاتێکدا مۆبایلەکەت کێشەیەکی تێدەکەوێت دەستبەجێ دەچیتە لای کەسێکی شارەزا و دەتەوێت بەزووترین کات و بەئاسانی چاکبکرێتەوە، شارەزایان باس لەو مۆبایلە دەکەن کە بەکاتێکی کەم چاک دەکرێتەوە و ھیچ کێشەیەکی گرانی نییە کە چاککردنەوەی ئەستەم بێت، ئەویش (ئێڵ جی جی ٥)ە و ھەموو پارچەکانی بەئاسانی دەگۆڕدرێن و لەیەک جیادەکرێنەوە و پاترییەکەشی دەردەھێنرێت.
ھاوکات دوای ئەویش گووگڵ پێکسڵ و ئایفۆن ٧ لەپلەی دووەمدا دێن و شارەزایان بەئاسانی چاکیان دەکەنەوە، بەڵام گالاکسی ئێس ٧ وەک ئەوانی پێشوو نییە و لەکاتی چاککردنەوەدا ماوەیەکی زۆری دەوێت و ھەندێک جاریش چاک ناکرێتەوە.



You may also like...