بۆ ئەوەی باڵانسی ئینتەرنێـتەكەت زوو تەواو نەبێت ، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكە

بۆ ئەوەی باڵانسی ئینتەرنێـتەكەت زوو تەواو نەبێت ، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكە

ماوەی چەند ڕۆژێكە كۆمپانیای فەیسبووك كۆمەڵێك خزمەتگوزاری نوێ ی ڕاگەیاندوە و یەكێكیش لەو خزمەتگوزاریانە پیشاندان و كارپێكردنی گرتە ڤیدیۆییەكانە بە بێ ویستی بەكارهێنەر.

ئەم كردارەی فەیسبووك دەبێتـە هۆی لە دەستدانی باڵانسی ئینتەرنێـتەكەت بە بێ ئەوەی ئاگادار بیت ،وە ڕاگرتن یاخود ناچالاك كردنی ئەم خزمەتگوزاریە ، لە ئامێرێكەوە بۆ ئامێرێكی تر جیاوازە .

بۆیە گەر دەتەوێت ئەم خزمەتگوزاریە ناچالاك بكەیت ، ئەوا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێ بە جێ بكە ..

ئەوانەی لە ڕێگای كۆمپیوتەرەوە فەیسبووك بەكار دەهێنن نەم هەنگاوانە جێ بكەن .

سەرتا بڕۆ سەر Setting ی فەیسبووكەكەت ، پاشان لە دەستە ڕاست برۆ سەر بەشی Videos دواتر Auto- Play Videos لە On وە بكە بە Off .

بۆ بەكارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن و تابلێتی ئایپاد

سەرەتا بڕۆ سەر Setting ى فەیسبووكەكەت ، پاشان برۆ سەر بەشی Videos and Photos دواتر لە بەشی Autoplay بیگۆرە بۆ Never Autoplay videos ، بەمەش ڤیدیۆكان دەوەستن .

بۆ بەكارهێنەرانی ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید (مۆبایلەكانی – سامسۆنگ -ئێڵ جی – سۆنی- هواوی – بلاك بێری- ئێچ تی سی – گۆگڵ نێكسس ، ئای كیو …هتد)

سەرەتا برۆ سەر Setting مۆبایلەكەت ، پاشان برۆ سەر بەشی App Setting دواتر بەشی Videos play automatically هەڵبژێرە و كۆتا هەنگاویش بەشی Off هەڵبژێرە .

ئاماده‌ كردن :توانا صباح محمد

 _________________________________

You may also like...