چۆنیەتی ناردنی وایفای WiFi و هێڵی ئینتەرنێت بۆ دوری 25 کیلۆمەتر


داھێنانێکی نوێ رێگە دەدات لە دووری ٢٥ کیلۆمەترەوە ئینتەرنێتی بێ وایەر بەکاربھێنیت و ئەوەش ھەمووانی سەرسام کردووە. کۆمپانیای یوبیکویتی تایبەت بە نێتۆرک داھێنانێکی نوێی ئەنجامداوە و ئەوەش دانانی چەند سەحنێکە بۆ ئینتەرنێتی بێ وایەر کە ڕێگە دەدات شەپۆلەکان زۆر بڵاوببنەوە و تەنانەت لە دووری ٢٥ کیلۆمەترەوە شەپۆلەکانت پێدەگات، ئەو داھێنانە نوێیە ناوی (Power beam ac) لێنراوە و کەش و ھەوا ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەیاندنی شەپۆلەکە نابێت.

ھاوکات بۆئەوەی شەپۆلەکان تا ٢٥ کیلۆمەتر بڕۆن پێویستە ئارێڵێکی ٦٠ مەتری دابنرێت و بۆئەوەش کۆمپانیاکە بیری کردۆتەوە کە لەسەر باڵەخانە بەرزەکان ئەو ئامێرە جێگیر بکات و بەوشێوەیە کارەکان ئاسانتر دەبن، ھەروەھا ئەو ھێڵەی ئەوان بەکاریدەھێنن خێرایی ٢٠٠ مێگابتی لە چرکەیەکدا ھەیە و گۆڕانێکی کەم لە خێراییەکەیدا روودەدات لە دوورییەکی زۆرەوە و نرخی دانانەکەی دەگاتە ١٥٠ دۆلاری ئەمەریکی.


کاروان ئایتی

You may also like...