گالاکسی نۆت حەوت دەگەڕێتەوە


لەماوەی چەند مانگی رابردوو کۆمپانيای سامسۆنگ زۆرترين زيانی بەرکەوت بەهۆی ئامێری گالاکسی نۆت حەوتەوە، کە پێش دەرکەوتنی کێشە تياندا بە يەکێک لە بەرهەمە ناوازەکانی ئەو کۆمپانيايە ناوی دەهێنرا.

دوای کشانەوەو راگرتنی ئەو ئامێرە لە سەرجەم بازاڕەکانی جيهاندا، کە بەهۆی تەقينەوەی باترييەکانيانەوە کارەساتيان داناياوە، لە ئێستادا سامسۆنگ سەرقاڵی دووبارە خستنەوە بازاڕی دايە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی (bgr)، سامسۆنگ چارەسەری تەقينەوەی باترييەکانی گالاکسی نۆت حەوتی دۆزيوەتەوەو لە ئێستادا خستوونييەتە ژێر تاقيکردنەوە، هەربۆيە لەکاتی سەرکەوتنی دا لە ساڵی ئايندەدا دەيانخاتەوە بازاڕ بۆ ئەوەی هەوادارانی ئاشت بکاتەوەو بتوانێت دووبارە متمانەيان بەدەستبهێنێتەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەيە بەدەستهێنانی متمانە لەلايەن سامسۆنگەوە کەمێک قورسە چونکە هێشتا مەترسييەکانی ئەو ئامێرە لەناو خەڵکی دا ماوەو هەندێکی نەيان گەڕاندووەتەوە هەربۆيە کۆمپانياکە بير لە رێگە چارەيەک دەکاتەوە تا بتوانێت بەشێوەيەکی دروست مامەڵە بکات.

خەندان - سەربەست نەجمەدين

You may also like...