چۆن دەزانی ژمارەکەت لای ھاوڕێیەکت لە واتس ئاپ بڵۆک کراوە؟


ئەو کەسانەی ژمارەکەیان لای ھاوڕێیەکیان لە پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ) بڵۆک کراوە، پێی نازانن، بۆ زانینیشی ڕێگایەکی ئاسان ھەیە. ھەندێک کەس، کاتێک ژمارەکەیان لە واتس ئاپ و لای ھاوڕێیەکیان بڵۆک دەکرێت پێی نازانن، بۆ زانینیشی چەند ڕێگایەک دەگرنە بەر، ڕێگایەکی ئاسان بۆ ئەو کەسانە ھەیە، ئەویش تەنیا پێویستە پەیوەندیی دەنگی بۆ ئەو کەسە بکەن، کە دەیانەوێت بزانن ژمارەکەیان لای بڵۆک کراوە، یان نا.

دوای ئەوەی پەیوەندیی دەنگیت بۆ ئەو کەسە کرد، ئەگەر بۆ چەند جارێک پەیوەندیی دەنگییەکە ڕاستەوخۆ داخرایەوە و بۆی نەچوو، ئەو کاتە بزانە ژمارەکەت لای ئەو کەسە بڵۆک کراوە، ئەم ڕێگایەش یەکێکە لە ئاسانترین ڕێگاکان.

 کاروان ئایتی

You may also like...