فەيسبوک تايبەتمەندييە بەهێزەکەی سناپچات بۆ مەسنجەر زياد دەکات


فەيسبوک سەرقاڵی تاقيکردنەوەی تايبەتمەندييەکی بەهێزە بۆ مەسنجەرەکەيان کە کتومت لەوەی سناپچات دەچێت و بەمەش بيرۆکەکەی ئەوان بۆ دووەم جار بەکاردەهێنێتەوە.

ئەو تايبەتمەندييەش بريتييە لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە شوێنێکی تايبەتدا بەناوی "Messenger Day" ، واتە دوای تێپەڕبوونی ئەو چەند کاتژمێرە بەسەر بابەتەکەدا، بەشێوەيەکی خۆکارانە لەلايەن فەيسبوکەوە رەشدەکرێتەوەو نامێنێت، کە ئەمەش لە سناپچات دا هەيە و بيرۆکەکە هی ئەوانە.


وێنەيەکی تايبەتمەندييەکە

هەروەها لەماوەی رابردووش ئينستاگرام کە لەلايەن فەيسبوکەوە گەشەی پێدەدرێت، هەمان تايبەتمەندی بۆ زيادکرا و پێشتر بيرۆکەکە لەلای ئەمان تاقيکراوەتەوە بەناوی "Stories"، بەکارهێنەرێکی زۆريشی بەلای خۆيدا راکێشاوە.



لەم تايبەتمەندييەدا هاوشێوەی سناپچات، بەکارهێنەر دەتوانێت فلتەر و ئيمۆجييەکان بەکاربهێنێت هەروەها لەگەڵ چەندين ستيکەردا بۆ جوانترکردن و چێژوەرگرتن لە ساتەکان.

لە ئێستادا تايبەتمەندی "Messenger Day" لە مەسنجەر لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی کارايە و بەکارهێنەر دەتوانێت بەکاريبهێنێت و شت بڵاوبکاتەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، پێدەچێت لەماوەيەکی نزيکيشدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەپێی وڵاتەکانيان زيادبکرێت و بە نوێکردنەوە بچێت بۆ بەرنامەکانيان لە هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس دا.





You may also like...