ئاگادارییەک بۆ بەکارھێنەرانی ئینستاگرام


تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ تۆڕەکە زیاد کردووە و ئەوەش کارێکت لێ قەدەغە دەکات. بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان لەئێستادا ئەگەر سکرین شۆتی (وێنەگرتنی شاشەی مۆبایل) وێنەکانی ناو ستۆری یەکێک لە ھاوڕێکانت بکەیت ئەوا بە نامەیەک بۆی دەچێتەوە و پێی دەڵێت کە تۆ سکرین شۆتت کردووە، ھەربۆیە نابێت سکرین شۆتی وێنەیەک بکەیت کە بەلاتەوە جوانە، چونکە کەسەکە دەزانێت ئەو کارەت کردووە.

ھاوکات ستۆری ناو ئینستاگرام زۆر لە سناپچاتەوە نزیکە و بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر دەمێنێتەوە و بەکارھێنەر دەزانێت کێ بینیویەتی، ھەروەھا لەپێشوودا بەکارھێنەر نەیدەزانی ئەگەر یەکێک سکرین شۆتی کردبێت، بەڵام لەئێستادا بەئازادیی ناتوانیت سکرین شۆت بکەیت.

کاروان ئایتی

You may also like...