بۆ ئەوەی زیانیاریەکانت نەهێنرێتەوە، پێش فرۆشتنی مۆبایلەکەت ئەم کارە بکە


شارەزایانی تەکنەلۆژیا ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە خاوەنی مۆبایلی هۆشمەند و ئایپاد و تابلێتن و دەیانەوێت بیانفرۆشن، پێش ئەوەی بیانفرۆشن زانیاریە تایبەتیەکان وەک وێنە و ژمارەی مۆبایل و زیانیاریە کەسیەکانیان بسڕنەوە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بۆ ئەوەی جارێکی تر نەگەڕێنرێتەوە. شارەزایان دەڵێن گرنگە لە سەرەتادا ئامێرەکە بگەڕێنرێتەوە دۆخی سەرەتای دروستکردنی (فۆڕماتکرێت) .

پاش ئەوەش کە گەڕایەوە بۆ سەرەتای و هیچ زانیاریەکی تێدا نەما، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی زانیاریەکان جارێکی تر ناگەڕێنرێنەوە، دەبێت جارێکی دیکە میمیۆری ئامێرەکە پڕ بکەینەوە لە زانیاری، جا بۆ ئەم مەبەستە باشترە کامێرای مۆبایلەکە بکەیتەوە و ڤیدیۆیی پێبگریت تاوەکو پڕ دەبێتەوە . ئەم کردارە بەپێی مۆبایلەکە ماوەیەک دەخایەنێت . 

دوا تەواوبوونی کردنی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە، پێویستە جارێکی دیکە مۆبایلەکە فۆڕمانتبکرێتەوە و بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو زانیاریانەی تێیدا بوون نەگەڕێنەوە و بۆ هەمیشە بسڕێنەوە. 

و : محەمەد نەجمەدین 

You may also like...