کۆمپانیای ئەپڵ خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ موبایلی ئایفۆن دابیندەکات





کۆمپانیای ئەپل خزمەتگوزاریەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن دابیندەکات کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە حاڵەتی باری لەناکاودا بەشێوەیەکی ئاسان پەیوەندی بە خزمەتگوزاریەکانی فریاکەوتنەوە بکەن و پێویست بە کردنەوەی کۆدی سەر شاشە ناکات.

خزمەتگوزاریە نوێکە ناوی ئێس ئۆ ئێسە کە بەمانای باری لەناکاودێت ، لە ڕێگەی پێنج جار پەنجەنان بە دوگمەی کارەبای موبایلەکەدا کارادەبێت.

بەکارهێنەر دەتوانێت لە بەشی setting و دواتر لە بەشی General sectionئەم خزمەتگوزاریە کارابکات، دواتر لە بەشی سەرەکی setting app خزمەتگوزاریەکە ڕابگرێت.

کاتێک بەکارهێنەر پەیوەندیەکی لەناکاو بۆ دەزگاکانی فریاکەوتن دەکات چەند چرکەیەکی کەمی پێدەچێت تا پەیوەندیەکە دەستپێدەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی بە هەڵە خزمەتگوزاریەکە بەکارناهێندرێت.

ئەم خزمەتگوزاریە سوودی بۆ ئەوکەسانە دەبێت کە لە حاڵەتی باری لەناکاودا ناتوانن کۆدی سەر موبایلێکی ئایفۆن بکەنەوە و پەیوەندی بە تیمەکانی فریاکەوتنەوە بکەن.

خزمەتگوزاریەکە لە سیستەمی ios 10.2 beta2 دایەو بەکارهێنەرانی وڵاتانی بەلجیکا و ئوستوڕالیاو کەنەداو چین و فەڕەنسا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە دەتوانن سیستەمەکەیان نوێبکەنەوە و ئەم خزمەتگوزاریە بەکاربهێنن، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا خزمتەگوزاریەکە بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە جیهاندا کاراببێت.

N.T

You may also like...