چۆنیەتى بەکارهێنانى واتسئەپ لە سەر کۆمپیتەر





لە ئێستادا بەرنامەى واتسئەپ وەک یەکێـکى تر لە بەرنامە کۆمەڵاتییەکان لەلایەن ملیۆنان کەسەوە بە کاردەهێنرێت. 

هەر چەندە کۆمپانیاى دروستکەرى واتسئەپ چۆنیەتى بەکارهێنانى بەرنامەکەى لەسەر کۆمپیتەر باسکردووە و شیکردووەتەوە بەڵام لاى زۆرێک لە بەکارهێنەرانى شاراوەیە.

سەرەتا بەکارهێنەر دەبێت بڕواتە سەر لینکى " web.whatsapp.com" لە ئینتەرنێت دواتریش لە ڕێگەى هەندێک کردارلە موبایلەکەیەوە و دواتر ئۆتۆماتیکى پەیوەندى لە نێوان بەرنامەکە لە موبایلەکە و لینکى بەرنامەکە دروستدەبێت.

چۆنیەتى پەیوەندى کردنەکە ئەم کارانەى پێوستە:ــ

بە کارهێنەر کاتێک دەچێتە سەر لاپەڕەى واتسئەپ لە ئینتەرنێت چەند هێمایەکەى چوارگۆشەیی دروستدەبێت و دواتر بەکارهێنەر دەچێتە بەشی "ئیعدادات" ى موبایلەکەى و هەڵبژاردەى WhatsApp Web/ Desktop. هەڵدەبژێرێت.

دواى ئەوە بەکارهێنەر لە ڕێگەى هەڵبژاردەى Scan QR Code و کامێراى موبایلەکەى دەکرێتەوە و کاتێک چاوى کامێراکە دەخرێتە سەر ئەو هێما چوارگۆشانەى پێشتر کراونەتەوە لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە، ڕاستەوخۆ پەیوەندى لە نێوان موبایلەکە و لاپەڕەکەى ئینتەرنێتدا دروستدەبێت. 

لە دواى پەیوەندى دروستبوونەکە بەکارهێنەر دەتوانێت پەنجەرەى واتسئەپ لە کۆمپیتەرەکەیدا بکاتەوە و ڕاستەوخۆ سەرجەم ئەو نامە و ناو زانیارییانەى کە لە واتسئەپی موباییلەکەیدا هەیە، لەسەر کۆمپیتەرەکە بوونیان هەیە، دەتوانێـت بەرنامەکە بەکاربهێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵى ڕابردوو کۆمپانیای فەیسبووک بە بەهاى ١٩ ملیار دۆلار واتسئەپی کڕى.

N.T

You may also like...