لە کۆتایدا، فەیسبووک دوو کێشەی گەورەی تۆڕەکەی ئاشکرا کرد


کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی خۆیدا ئاشکرای کردووە، دوو کێشەی تۆڕەکەی، چارەسەر کردوون. ماوەیەکە بەکارھێنەرانی فەیسبووک، لە ڕێگای پەیجە تایبەتییەکانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە، ڕەخنە لە فەیسبووک دەگرن و ئاماژە بەوە دەکەن، ژماردنی دەڕبڕینەکان لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا ڕاست نییە و دەربڕینەکان کەم دەژمێردرێن، ھەروەھا ژمارەی بینەری پەخشی ڕاستەوخۆکان ڕاست نییە و فەیسبووک کەمتر ژمارەی بینەران پیشان دەدات،

فەیسبووکیش ئەم دوو کێشەیەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوە کردبوو، کە تۆڕەکەیان ئەم دوو کێشەیەی ھەیە. دوێنێ یەکشەممە 11/12/2016، کۆمپانیای فەیسبووک ڕاگەیاندراوێکی فەرمی سەبارەت بەم دوو کێشەیە بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا ھەردوو کێشەی ژماردنی دەربڕینەکان و بینەری پەخشی ڕاستەوخۆکان چارەسەر کراون، ھەروەھا ئێستا تۆڕەکەیان بە تەواوی دەبڕینەکانی پەخشی ڕاستەوخۆ دەژمێرێت، ھەروەھا ژمارەی بینەری پەخشی ڕاستەوخۆکان ئێستا ڕاستە و کێشەی نەماوە.

کاروان ئایتی

You may also like...