ئینتەرنێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕادەوەستێت

 


شارەزایەکی بواری تەکنۆلۆژیا ئاشکرای کردووە، کە ئەگەری ھەیە ئینتەرنێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕابوەستێت.

جەیمس کاردەر، شارەزا لە بواری ئاسایشی تەکنۆلۆژیا، بە ماڵپەڕی (بزنس ئینسایدەر)ی ڕاگەیاندووە: "ئەگەری ھەیە لە ساڵی داھاتوودا، ئینتەرنێت بکەوێتە بەردەستی ھاکەران و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە سەرانسەری جیھاندا ڕابوەستێت".

ئەو شارەزایەی تەکنۆلۆژیا دەشڵێت: "ئێمە ئەمساڵ بینیمان ھاکەران توانیان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک ماڵپەڕە گەورەکانی وەک تویتەر و سپۆتیفای بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕابگرن، بۆیە ئەگەری ھەیە لە ساڵی داھاتوودا ھێرش بکەنە سەر ھێڵی ئینتەرنێتی جیھانی و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە سەرانسەری جیھاندا، ئینتەرنێت بوەستێنن".

ساڵی پار و ئەمساڵ، ھەر یەکە لە ماڵپەڕەکانی فەیسبووک، نێتفلیکس، تویتەر و سۆتیفای کەوتنە بەر ھێرشی ھاکەران و بۆ ماوەی جیاواز لەکار کەوتن و وەستان.

You may also like...