ئاگاداربە..ئەم مۆبایلە بەناوبانگانە ھاکدەکرێن . بزانە موبایلەکەی تۆی تیدایە


کۆمپانیا چینییەکان توانیویانە ژمارەیەکی زۆر مۆبایل ھاک بکەن و چەندین زانیاری کەسی بەکارھێنەران بدزن.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان چەند کۆمپانیایەکی ریکلامی لە چین لەڕێگەی ئەو ریکلامانەوەی درووستیان کردوون بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆیدیان ھاککردووە و چەندین زانیاری وەک نامە و ژمارەی پەیوەندییەکان و وشەی نھێنییان دزیوە، ھەروەھا ئەوەش دەشێت مەترسی بێت بۆ سەر بەکارھێنەران و زانیارییە کەسییەکانیان لەشوێنێکی گشتیدا بڵاوبکرێتەوە.
ھاوکات شارەزایان ئامۆژگاری بەکارھێنەرانی ئەندرۆید دەکەن کە ئەو ئەپلیکەیشنانە دانەبەزێنن کە ریکلام لەسەریان دەردەکەوێت، ئەگەریش داتبەزاندن پێویستە دڵنیا بیت لە سەرچاوەکەیان بۆئەوەی تووشی کێشە نەبیت، ھەروەھا لەئێستادا گووگڵ خەریکی چاککردنەوەی ئەو ھەڵانەیە کە لە ئەندرۆیددا ھەن بۆئەوەی پارێزگاری لە بەکارھێنەرانی بکات.

You may also like...