چۆن ئەم نۆتیفیکەیشنە بێزارکەرە نەھێڵیت


لەکاتێکدا سەرقاڵی کارکردنیت یان خەوتوویت لەپڕ نۆتیفیکەیشنێکت بۆ دێت و ئەویش یادی لەدایکبوونی ھاوڕێیەکتە و حەز دەکەیت چیتر ئەو نۆتیفیکەیشنانەت بۆ نەیەت.
بۆئەوەی ئەو نۆتیفیکەیشنە بێزارکەرە رابگریت ئەوا دەتوانیت لەسەر مۆبایلەکەت ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:
-بچۆرە سەر تابی (More) لە بەشی خوارەوەدا و دواتر بچۆرە سەر (Account Setting).
-پەنجە بنێ بە (Notification)دا و لەوێدا ئەو نۆتیفیکەیشنی (Birthday Notification) ناچالاک بکە.
لەسەر کۆمپیوتەریش دەتوانیت ئەم ھەنگاوانە بکەیت:
-بچۆرە سەر (Setting) و لەوێدا بچۆرە سەر (Notifications).
-لەوێدا کلیک لە بەشی (Birthday)دا کلیک لەسەر (Off)بکە و بەوشێوەیە ناچالاک دەبێت.

You may also like...