کورتەیەک لەسەر (ماسۆن) كێن و ئامانجیان چیه ! زۆر گرنگە!!
کورتەیەک لەسەر ماسۆن زۆر گرنگە!!
مانای ماسۆنی: ماسۆنی یانی دروستکردنی ئازادی له زمانه‌وانیدا. وه ماسۆنی ڕێکخراوێکی شاراوه‌ی یه‌هودیه، تیرۆریستێکی شاره‌وه‌و نادیارن، وه ڕێکخراوێکن ئامانجیان ده‌ست به‌سه‌راگرتنی هه‌موو جیهانه له‌ژێر ده‌ستی یه‌هودیدا. وه بانگه‌شه‌یان بۆ ئیلحادهو وه ڕه‌وادان به کاری به‌د ڕه‌وشتی به هه‌موو جۆرێکیه‌وه، به‌ڵام له ژێر ناونیشانێکی خهڵهتێنهردا وه‌ك: ئازادی، برایه‌تی، یه‌کسانی، مرۆڤایه‌تی، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م ڕێکخراوه‌دا کار ده‌که‌ن هه‌موویان نهێنین و وهلهسهریانه به نهێنی بیپارێزن، هه‌رکه‌سێك بچێته ناویانه‌وه ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن ئه‌ویش هه‌ر به‌شاراوه‌ی، وه بۆشی نیه وازبهێنێ خۆ ئه‌گه‌ر واز بهێنی ده‌یکوژن. وه به‌شێوه‌یکی گشتی هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێكی جیهانی بێ ئاینی ده‌ده‌ن!. ئه‌م ڕێکخراوه دامه‌زراوه له‌لایه‌ن (هیرودس أکریبا) ئه‌م کابرا له ساڵی 44ی میلادی مردووه یه‌کێکه له پاشاکانی ڕۆمان، هیرودس ئه‌م ڕێکخراوه‌ی به‌یارمه‌تی چه‌ند مسته‌شارێکی یه‌هودی دامه‌زراند وه‌ك: (حیران أبیود) که جێگیری سه‌رۆك بووه، وه (موآب لامي) که یه‌که‌م که‌س بووه ئه‌م نهێنیه‌یان پاراستووه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مانه دروست بوون. به‌ڵام به کۆمه‌ڵێك ناوی بریقه‌داریان له خۆ ناوه. به کورتیه‌که‌ی ڕێکخراوێکی یه‌هودیه له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی. هه‌رچه‌ند ڕا جیاوازیه‌ك هه‌یه که ئایا که‌ی ئه‌م ڕێکخراوه دامه‌زراوه، وه هۆی ئه‌م ڕا جیاوازیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاردنه‌وه‌یان و به وردی کار کردنیان بۆی، به‌ڵام ڕاستتر ئه‌وه‌یه که له ساڵی 43ی میلادی دامه‌زراون یانی هه‌ر پێش مردنی هیرودس بهساڵیك. له سه‌ره‌تاوه ناویان هێزی شاراوه بوو، به‌ڵام چه‌ند قه‌ڕنێکه ئه‌و ناوه گۆڕاوه، ده‌توانین ئه‌مه به مه‌رحه‌له‌ی یه‌که‌م ناو ببه‌ین بۆ دامه‌زراندیان. وه مه‌رحه‌له‌ی دووه‌می ماسۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1770 ی میلادی ئه‌ویش له ڕێگه‌ی (ا‌دم وایزهاویت) که کابرایه‌کی ئه‌ڵمانی مه‌سیحیه له ساڵی 1830 میلادی مردووه. وه ئه‌م کاره‌یان دامهزراندو به‌رنامه‌یان بۆ داڕێژا بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی جیهان. وه به‌رنامه‌که‌یان له ساڵی 1776 ی میلادی ته‌واو بوو وه ئاهه‌نگێکیان بۆگێڕا له‌و کاته‌دا به ناوی (ئاهه‌نگی پرشنگدار) وه هۆی ئه‌و ناوه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شه‌یتان که ئه‌وان به گه‌وره‌وه تێی ده‌ڕوانن. له سه‌ره‌تایی داڕشتنی کاره‌که‌یان تا کۆتایی شه‌ش ساڵی پێچوو تا بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی وای بۆ دانێن که کاری له‌سه‌ر بکه‌ن. وه ئه‌م ڕێکخراوه توانیان زیاتر له هه‌زار که‌سی گه‌وره‌و ناودارو ڕۆشنبیری گه‌وره بخه‌ڵه‌تێنن! له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
وه ئه‌م ڕێکخراوه کۆمه‌ڵێك پله‌یان هه‌یه بۆ ئه‌ندامه‌کانیان و دواهه‌مین پله‌یان 33یه.
هه‌ندێك له بیروباوه‌ڕی ئه‌م کۆمه‌ڵه:
*باوه‌ڕ نه‌بوون به‌خواو وه دژایه‌تی کردنی دینی ئیسلام له‌ناوبردنی گشت ئه‌مانه‌ی که مه‌ترسیان بۆسه‌ر ئیسرائیل هه‌یه. وه هه‌موو غه‌یبیات، وه هه‌موو ئه‌و شتانه به درۆ‌و ده‌له‌سه‌و خورافیات ده‌زانن.
_________________________________