چەن بەرنامەیەکی بەهێز و ناوازە بۆ ئایفۆن


بێگومان رۆژانە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی کۆمپانيای ئەپڵ بەتايبەتی جۆرەکانی ئایفۆن و ئايپاد روو لە زيادبوونەو بەردەوام بەکارهێنەرانی بەدوای شتی نوێی دا دەگەڕێن. لەنێوان رۆژانی ٢٩ی حوزەيران بۆ سێی تەموز، لە ئاپ ستۆر کە تايبەتە بە دابەزاندنی پڕۆگرام و يارييەکانی بەرهەمەکانی ئەپڵ کۆمەڵێک لەو بەرنامە و يارييانە زۆرترين جار دابەزێندراون و پلەکانی پێشەوەی ئەم هەفتەيەيان داگيرکردووە هەرچەندە هەندێکيان بەپارەش بوون.

ريزبەندی زۆرترين و باشترين ئەو بەرنامە و يارييەی دابەزێندراون لەماوەی هەفتەيەکدا بەمجۆرەيە:

١/ بەرنامەی Postepic – Share Quotes & Discover Epic Books: بۆ هەڵگرتن و هاوبەشی پێکردنی وتە بەکاردێت.

٢/ بەرنامەی Clashem: بەرنامەيەکی تايبەتە بە ڤيديۆ، باشترين ڤيديۆ دەدۆزێتەوەو خەڵاتی پێدەبەخشێت.

٣/ بەرنامەی Poto: بۆ دەستکاريکردنی وێنەکان بەکاردێت و چەندين تايبەتمەندی بەهێزیش لەخۆدەگرێت.

٤/ بەرنامەی Hyper: بۆ سەيرکردن و دۆزينەوەی ڤيديۆ بەکاردێت.

٥/ بەرنامەی MSQRD: بۆ دانانی ماسک و زيادکراوە بۆ رووخسار بەکاردێت.

تێبینی/ بۆ دابەزاندنی هەريەکێک لەو بەرنامانە، بەکارهێنەر دەتوانێت بچێتە بازاڕی فەرمی ئەپڵ واتە (App Store) و لەوێ ناوی ئەو بەرنامەيە بنووسێت کە مەبەستيەتی، دواتر ئينستاڵی بکات.

You may also like...